ناو: ئیبراهیم
ناوی باوک: قورتاس ئەحمەد ڕەشید
ڕۆژی لەدایکبوون: 1910
ڕۆژی کۆچی دوایی: 1969
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #سەفتێ#
شوێنی کۆچی دوایی: سەفتێ
$ژیاننامە$
پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی 1910 لە گوندی سەفتێ-ی سەر بە شارەدێی بارزان لەدایکبووه، بەشداریی لە شۆڕشی ئەیلوولدا کردووە، ساڵی 1969 لە گوندی سەفتێ کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان لەو (565) کەسە بووە کە لە ڕێکەوتی 19-04-1947 لە ڕێگای (#خواکوڕک# و دەشتی #بەرازگر#ەوە) لەناو خاکی باکووری کوردستان گەڕاوەتەوە ناوچەی #شێروانی مەزن# و #مزوری#. ساڵی 1962 بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووه. [1]