ناو: حەمۆ
ناوی باوک: ئەحمەد ڕەش
ساڵی لەدایکبوون: 1917
ساڵی کۆچی دوایی: 1986
شوێنی لەدایکبوون:گوندی #سەفتێ# ی شارەدێی #بارزان#
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی #زێوە# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
$ژیاننامە$
پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی 1917 لە گوندی سەفتێ لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، ساڵی 1986 کۆچی دوایی کردووە.
ساڵی 1917 لە گوندی سەفتێ سەر بە شارەدێی بارزان لەشارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، ساڵی 1986 لە کۆمەڵگای زێوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش بەخاک سپێردراوە.
$خەباتنامە$
لە #23-05- 1947# یاوەریی جەنەڕاڵ #مستەفا بارزانی# کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە.
ساڵی 1963 بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و لە شەڕەکان بەشدار بووە، ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەری ڕوویکردووەتە ئێران. [1]