ناو: ئیبراهیم
نازناو:
ناوی باوک: میرالی سەلیم
ساڵی لەدایکبوون: 1927
ساڵی کۆچی دوایی: 1996
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کورکێ#ی شارەدێی #گۆڕەتوو#
شوێنی کۆچی دوایی: شارەدێی تاکستانی پارێزگای قەزوینی وڵاتی ئێران
$ژیاننامە$
ساڵی 1927 لە گوندی کۆرکێ-ی سەر بە شارەدێی گۆڕەتوو لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە و ساڵی 1996 لە شارەدێی تاکستانی پارێزگای قەزوین لە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە. ساڵی 1965 بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕوو دەکاتە وڵاتی ئێران. ساڵی 1985 بەشداریی شۆڕشی گوڵانی کردووە. [1]