ناو: ئاڤدەل
نازناو: ئادەل مستۆ
ناوی باوک: مستەفا عومەر
ساڵێ لەدایکبوون: 1927
ڕۆژی کۆچی دوایی: #14-07-2003#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #باوێ# ی شارەدێی #گۆڕەتوو#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
ئاڤدەل مستۆ لە گوندی ''باوێ''ی سەر بە شارەدێی گۆڕەتوو لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ لەدایکبووه. مستەفا عومەری باوکی یەکێک بووە لە پاسەوانەکانی جەنەڕاڵ #مستەفا بارزانی#.
ساڵی 1984 بە پەنابەری ڕوودەکاتە کۆماری ئیسلامی ئێران و لە شاری #نەغەدە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووە، لە ساڵانی 1984-1997 لە پاسەوانە تایبەتەکانی سەرۆک #مەسعود بارزانی# بووە. ساڵی 1997 گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان. ساڵی 1998 خانەنشین کراوە لە 24ی تەمووزی 2003 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
#خەباتنامە#
ساڵی 1945 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە. لە #11-10- 1945# و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد، لە #31-03 1946# لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە، لە شەڕەکانی #میاندواو# و #بۆکان# و #سەقز# بەشداری کردووە. دوای ڕووخانی کۆماری دیموکراتی کوردستان، لە 19ی ئاداری 1947 بەشداری لە شەڕەکانی کشانەوەی هێزی بارزان بۆ باشووری کوردستان کردووە.
لە 19 نیسانی 1947 بڕیاریداوە کە لە ژێر فەرماندەیی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە بەرخودان بەردەوام بێت. دوای ڕێککەوتنی هەرسێ وڵاتی ئێڕاق، ئێران و تورکیا لە دژی هێزی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی، لە #23-05- 1947# و پاش کۆبوونەوەی فراوانی گوندی درێ و بڕیاری ڕۆیشتن بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ناوبراو بڕیاریدا لە هێزەکە دانەبڕێت و لە ڕێکەوتی #18-06- 1947# لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو یەکێتی سۆڤیەت پەڕیوەتەوه.
ساڵی 1961 بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و سەرپەل بووە و لە شەڕەکاندا بەشدار بووە. بەشداری شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینی کردووە. ساڵی 1984 وەک نابەر ڕوو دەکاتە کۆماری ئیسلامی ئێران و لە شاری نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ دەبێت. لە ساڵانی 1985-1997 لە پاسەوانە تایبەتەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی بووە. ساڵی 1997 گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و ساڵی 1998خانەنشین کراوە لە 24-07-2003 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە. [1]