ناو: ڕەمەزان
نازناو: ڕەمەزان کورانی
ناوی باوک: حەجی عومەر
ساڵی لەدایکبوون:1929
ساڵی کۆچی دوایی: 1992
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کوران# ی سەربە شارەدێی #گۆرەتوو#
شوێنی کۆچی دوایی: کۆمەڵگای #شاخۆڵان#
$ژیاننامە$
ساڵی 1929 لە گوندی کورانی سەربە شارەدێی گۆڕەتوو لە شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، خێزانەکەی لە 15ی نیسانی 1947 لەگەڵ #شێخ ئەحمەد بارزانی# لە ڕووباری گادەر کە دەکەوێتە سنووری نێودەوڵەتی ئێران و ئێڕاق پەڕیوەتەوە و بۆ ماوەی چەند مانگێک لە سیمی دیانا دەست بەسەر بووە، خێزانەکەی ناوی لەیلا مەلا حسێن بووە، خاوەنی دوو کچ بوونە بە ناوەکانی هاجەر و مەحبووب کە هەردووکیان لە ساڵی 1945 لە کۆماری #مەهاباد# کۆچی دواییان کردووە. ڕەمەزان کورانی لە یەکێتی سۆڤیەت خوێندوویەتی، لە ڕێکەوتی #15-02-1954# لە بەشی جوگرافیای زانکۆی تاشقەند وەرگیراوە، بەڵام ناوبراو نەیتوانیوە دەوام بکات، هەر لە یەکێتی سۆڤیەت ژیانی هاوسەریی لەگەڵ (زەینەب سەید عوسمان) پێکهێناوە و دوو کچیان هەبووە بەناوی ساریە و وژدی کە وژدی لە ساڵی 1956 لەدایکبووە. شارەزایی لە زمانەکانی کوردی، فارسی، تورکی، عەرەبی و ڕووسی هەبووە، ساڵی 1992 لە کۆمەڵگای شاخۆڵان کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1943 پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە و لە شەڕەکان بەشدار بووە، لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفی سەربازی ئێڕاقی دەست بەسەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە.
دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 ڕوودەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە #31-03- 1946# لە هێزی بارزان سەر بە سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریی شەڕەکانی #بانه#، #سەردەشت# و کۆچکی قەرەنی ئاغای کردووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە 19ی نیسانی 1947 بڕیاری داوە کە لە ژێر فەرماندەیی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە بەرخودان بەردەوام بێت، لە 23ی ئایاری 1947 و پاش کۆبوونەوەی فراوانی گوندی درێ و بڕیاری ڕۆیشتن بۆ یەکێتی سۆڤیەت، لەگەڵ هێزەکە دەڕوات، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێودەوڵەتی ئێران لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت پەڕیوەتەوە، لەکاتی پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس کەوتووەتە ناو ئاوەکە و ئاو بردوویەتی، #مەلا مستەفا بارزانی# خۆی فڕێداوەتە ناو ئاوەکە و ڕزگاری کردووە.
ساڵی 1959 تا 1961 یاوەر و پاسەوانی تایبەتی بارزانی نەمر بووە، ساڵی 1961 بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و سەرپەل بووە، ساڵی 1961 بەشداری شەڕی گەلی زاویتەی کردووە لەم شەڕە بریندار بووە، هەروەها لە شەڕی گەلی سپی بەشداربووە و لەوێش بریندار بووە، بەشداری شەڕی سەری #ئەتروش# ی کردووە، ساڵی 1963 بەشداری شەڕی چیای #مەتین#، ساڵی 1966 بەشداری داستانی #هەندرێن#ی کردووە، ساڵی 1967 تا 1975 ئامر بەتالیۆن بووە لە باسکێ دەرێ، ساڵی 1974 بەشداری شەڕی سەرتیز، ساڵی 1975 بەشداری شەڕی گەرووی عومەرئاغای کردووە.
ساڵی 1979 تا 1991 لە شارەدێی گۆڕەتوو نیشتەجێ بووە و سەر لە نۆی لەلایەن حکومەتی ئێڕاق دەگوازرینەوە بۆ کۆمەڵگای شاخۆڵان، ساڵی 1991 بەشداری ڕاپەڕینی کردووە. [1]