ناو: ڕەشید
نازناو: ڕەشید ئەرگوشی
ناوی باوک: نەبی عەبدولڕەحمان
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ڕۆژی کۆچی دوایی: #23-11-1996#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #ئەرگوش#ی سەربە شارەدێی #شێروانی مەزن#
شوێنی کۆچی دوایی:کۆمەڵگای #شاخۆڵان#
$ژیاننامە$
پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بووە، بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی 1922 لە گوندی ئەرگوش سەربە شارەدێی شێروان مەزن لە شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، پێش چوونی بۆ یەکێتی سۆڤیەت خێزاندار بووە و خێزانەکەی ناوی (ڕەند عەلی ئەحمەد) بووە و کچێکیان هەبووە ناوی شەمس ڕەشید کە لە ساڵی 1947 لەدایکبووە، لە یەکێتی سۆڤیەت خوێندوویەتی و دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، هەر لە یەکێتی سۆڤیەت ژیانی هاوسەری لەگەڵ شەریفا عوسمان پێکهێناوە و خاوەنی دوو کوڕ بوونە بە ناوەکانی نەبی و موراد. ڕەشید نەبی شارەزایی لە زمانەکانی کوردی، فارسی، تورکی، عەرەبی و ڕووسی هەبووە، لە ڕێکەوتی 23-11- 1996 لە کۆمەڵگای شاخۆڵان کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش بەخاک سپێردراوە.
#خەباتنامە#
ساڵی 1943 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە و لە شەڕەکان بەشدار بووە، لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازیی ئێڕاقی دەست بەسەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە.
جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە ڕێکەوتی 15-05-1947 لە گوندی ئەرگوش کۆبوونەوەیەک بە هەڤاڵانی دەکات و سەرپشکیان دەکات لە مانەوە، یان چوون بەرەو یەکێتی سۆڤیەت، لەوێدا تەواوی هەڤاڵانی بڕیاری بەردەوامیدان و ڕۆیشتن بەرەو یەکێتی سۆڤیەت دەدەن، لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە. [1]