مەلە دەکا ماسی نییە
دەخوێنێ بلبل نییە
دەفڕێ کۆتر نییە
مەبەستی مەتەڵەکە لە قازە، (قاز پەوەلەورێکە کورد لەمێژە ناسیویەتی و ماڵی کردووە) مەلەدەکا ماسی نییە، واتە: قاز پەلەوەرێکی مەلەوانە، دەخوێنێ بلبل نییە، واتە: قاز دەتوانێت بقیڕێنێ، لە مەتەڵەکەدا بە خوێندنی بلبل چواندوویەتی، دەفڕێ کۆتر نییە، قاز تا ئاستێکی کەم توانای فڕینی هەیە. وەڵام (قاز) .[1]