ناونیشانی بابەت: جۆرە باوەکانی نەخۆشی سەدەف و چارەسەر بزانە
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
$نەخۆشی سەدەف چەند جۆرێکی باوی هەیە$
1- Plaque Psoriasis;
دیارترین جۆری سەدەف کە لە %80-90 ئەو کەسانەی نەخۆشی سەدەفیان هەیە ئەم جۆرەیانە، دەبێتە هۆکاری وشکبوون و ئەستووربوون و سووربوونەوەی پێست کە بە پارچەیەکی ڕەساسی ڕووپۆشکراوە.
کە تووشی خوران و هەستیار بوونی پێست ئەبێت.
ئەنیشک، ئەژنۆ، خوارەوەی پشت و ناو سەر بەدەردەکەون.
2- Nail Psoriasis;
کاریگەری لەسەر نینۆکەکانی پەنجەی دەست و پێ هەیە. کارگەری دەکاتە سەر درێژبوونی نینۆک و دەبێتە هۆکاری تێکچوونی.
ئەگەری جیابوونەوەی نینۆک هەیە لە شوێنی خۆی، هەندێک جار دەبێتە هۆی شکان و پارچە بوونی نینۆک.
3- Psoriatic Arthritis;
ئەم جۆرەیان زۆر ئازاربەخشە دەبێتە هۆی ئەستوور بوون و ئازاری زۆر لە جومگەکانی لەش. کاریگەری زۆر دەکاتە سەر جوومگەکان کە دەبێتە هۆکاری تێکچوونی جوومگەکان.
$چۆن چارەسەری ئەم نەخۆشیە ئەکرێت؟$
1- چارەسەری سرووشتی ڕێگایەکی ئاسانە، بە چەورکردن و شێدارکردنەوەی پێستەکە بە زەیتە سرووشتیەکان.
2- خواردنی سەوزە و میوە کە پێستت بە تەندرووست ئەهێڵێتەوە، ئەوەش بە ڕێگای چارەسەری سرووشتی دائەنرێت.
3- چارەسەر بە دەرمان وەک بەکارهێنانی کرێم و شامپۆ دەرزی و وەرگرتنی ڤیتامین.
4- چارەسەری بە ڕووناکی و تیشک.
یەکەم چارەسەری پێشکەوتووی نەخۆشیە جۆراوجۆرەکانی سەدەف، بە ڕێگەی لەیزەر. [1]