ناونیشانی بابەت: پرسیارەکان دەربارەی نەخۆشی سەدەفی
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
$نەخۆشی سەدەف چۆن درووستدەبێت؟$
نەخۆشی سەدەف: تێکچونی میکانیزمی درووستبوونی خانەکانی توێژاڵی پێستە، کە پێست 10 جار زیاتر لە ئاسایی خانەکانی خۆی خانە درووستدەکات.
زیادبوونی ئەو خانانەی پێست ئەبێتە هۆی سووربوونەوە و هەوکردنی ئەو شوێنە.
$ئایا پێستی هەموو لاشە تووشی ئەو حاڵەتە ئەبێت؟$
بەگشتی هەموو لاشە تووشی ئەبێت بەڵام چەند شوێنێک ئەگەری زیاتر تووشبوونی هەیە:
1- ئەنیشک
2- پێستی سەر
3- ئەژنۆ
4- خوارەوەی پشت
$ئەم نەخۆشیە لە تەمەنێکی دیارکراو دوستئەبێت؟$
نەخێر ئەگەری درووست بوونی لە هەموو تەمنێکدا هەیە.
$باشە هۆکارەکانی ئەو نەخۆشیە چییە$
توێژینەوەکان چەند هۆکارێکی ئەم نەخۆشیە باسدەکەن، بەڵام هۆکاری سەرەکی تا ئێستا دیاری نەکراوە:
1- بۆماوەیی.
2- برینداربوون و ڕوشانی پێست.
3- کاریگەری دەرمان.
4- هەوکردنی پێست.
5- خواردنەوە کهولیەکان.
بەرکەوتنی تیشکی سەرووەنەوشەی خۆر.
$بێگومان تووشبوون بەم نەخۆشیە نیشانەی هەیە؟ ئەتوانیت نیشانەکانی باسی بکەیت؟$
1- خوران و ئازاری پێست.
2- ئەستوربوون و تێکچوون و دەرهاتنی نینۆکەکان.
3- درووستبوونی پەڵەی سوور کە ڕوپۆش ئەبێت بە چینێکی ئەستوری سپی یان ڕەساسی.
4- وشکبوون و قڵیشان و خوێن لێهاتنی پێست.
$ئایا نەخۆشی سەدەف ترسی گواستنەوەی هەیە؟$
نەخێر نەخۆشی سەدەف ترسی گواستنەوەی نییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ناگوێزرێتەوە. [1]