ناونیشانی بابەت: چۆن ڕەنگی پێستی ژێر چاوت بە سرووشتی دەهێلیتەوە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
1- وەرزشکردن وادەکات سوڕی خوێنت چالاک بێت و بەباشی خوێن بۆ خانەکانی پێستت بچێت بەتایبەت یۆگا.
2- ڕۆژانە 10-12 پەرداخ ئاو بخۆرەوە ڕزگارت ئەبێت لە ڕەنگی ژێرچاوت.
3- کاتی خەوت زۆر پێویستە ڕێکبێت هەوڵبدە بەباشی بخەوی، 1 کاتژمێر لە پێش خەوتن شاشە زیرەکەکان بەکارمەهێنە.
4- قەلەقی هۆکاری سەرەکیە بۆیە هەوڵبدە ئارام بیت.
5- وازبێنە لە خواردنی مادەکحویلەکان وجگەرە.
6- لەکاتی چونەدەرەوە چاویلکە و دژەخۆر بەکاربهێنە بۆ ئەوەی پێستت بپارێزیت لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر.
7- خواردنی بەسوود و باش بخۆ کە دەوڵەمەند بێت بە کانزاو ڤیتامینەکان.
8- دوای میکیاژ میکیاژ لابەر بەکاربهێنە و بەباشی دەم و چاوت بشۆ، پێش خوتن مەساج بۆ پێستت بکە بە کرێمی تایبەت بە پێستت.
9 ماسکی سرووشتی سوودی زیاترە لە لابردنی ڕەنگی ژێرچاوت هەفتانە جارێک بەکاری بهێنیت.
$خەونتانە ببنە خاوەن تۆنی پێستێکی جوان کە یەک ڕەنگ بێت، ئاسانە$
بەجێبەجێ کردنی ئەو ڕێنمییانەی باسمان کرد بۆتان ڕزگارتان ئەبێت لەو ڕەنگەی تۆنی پێستانی تێکداوە. [1]