ناونیشانی بابەت: دەزانی بۆ ڕەنگی ژێرچاوت گۆڕاوە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بوونی ڕەنگێکی جیاواز لە پێستی ژێر چاوت نیگەرانی کردووی؟
پێستی ژێرچاوت جوانی ڕوخسارت دەرئەخات بۆیە ئەبێ بیپارێزی لە تێکچوون.
$ئەو هۆکارانەی وا ئەکات پێستی ژێرچاوت ڕەنگی قاوەیی تۆخ درووست بێت:$
1- هەستیاری پێست.
2- زیاددەردانی میلانین.
3- هەوکردنی پێست.
4- کاریگەری تیشکی خۆر.
$ئەو هۆکارانەی وا ئەکات پێستی ژێرچاوت ڕەنگی ڕەشی تۆخ درووست بێت:$
1- بۆ ماوەیی.
2- کەمی کۆلاجینی پێست.
3- کەڵەکەبوونی چەوری لە ژێرچاوت.
$ئەو هۆکارانەی وا ئەکات پێست ژێرچاوت ڕەنگی شینی تۆخ درووست بێت:$
1- کەم خوێنی.
2- قەلەقی.
3- بەکارهێنانی جگەرە و کحول.
4- نەخۆشیەکانی گورچیلە و جگەر.
5- زۆر بەکارهێنانی شاشە. [1]