ناونیشانی بابەت: لە ڕۆژێکدا چەند جار دەم و چاوم بشۆم؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
شۆردنی دەم و چاومان گرنگی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی خاوەنی پێستێکی درەوشاوە و جوان بین.
ئەگەر بەشێوەکی تەندرووست دەم و چاومان نەشۆین ئەبێتە هۆی زیانگەیاندن.
$ئایە شێوازی شۆردن بۆ پێستمان هەر جۆرێک بێت وەک یەکە؟$
ئێمە وەڵامی ئەم پرسیارەتان ئەدەینەوە:
$ئەگەر پێستت وشکە و هەستیارە$
یەکجار پێویستە بۆ پێستت، تەنیا شەوان دەم و چاوت بەسە بیشۆیت.
$پێستت ئاسایە$
لە شەو و ڕۆژێک یەکجار شۆردن پێویستە بۆ پێستت.
$پێستت چەورە$
لە ڕۆژێکدا دووجار دەم و چاو شۆردن پێستت دوور ئەبێت لە زیپکە، لە پێش خەوتن و لەکاتی هەستان لە خەو باش دەم و چاوت بشۆ.
$پێستت جۆرێکی جیاوازە$
تێکەڵەی وشک و چەورە پارێزگاری لە پێستت بکە بە دووجار شۆردن، لە بەیانیان و شەوان پێش خەوتن.
لەگەڵ ئەوەی زانیمان کە جۆری پێستمان چەند جار پێویستی بە شۆردنە کاتی تر هەیە کە بزانین پێویستە بۆ شۆردنی.
بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دوای میکیاژ کردن زیان بە پێستمان نە گەیشتبێت.
شەوان پێش خەوتن
بەیانییان کە لەخەو هەڵئەسیت
کاتێک میکیاژەکەت لێئەکەیتەوە
$شۆردن پێستمان پاک ئەکاتەوە لە مادە زیانبەخشەکان$
دوای ئەوەی کە وەرزشمان کردووە پێستمان پێویستی بە شۆردنە دوای وەرزشکردن بۆ لادانی ئەوئارەقەی کە لەسەر پێست درووست بوە.
$تێبینی$
دڵنیا بە لەو پاکەروەی کە بەکاری ئەهێنیت لەگەڵ جۆری پێستەکەت گونجاوە.
خاولی نەرم بەکاربهێنە دوای شۆردن بۆ وشککردنەوەی پێستت.[1]