ناونیشانی بابەت: زیپکە و جۆرەکانی بزانە
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بابەتی ئەمجارەمان زۆر جیاوازتر و باوترە. بەنزیکی %90 کەسەکان تووشی ئەبن دووبارە ئەبێتەوە.. ئەویش زیبکەیە
زیبکە چیید؟ چۆن درووست ئەبێت؟
جۆرەکانی کامانەنن؟
هۆکاری تووشبوونی چییە؟
چۆن ڕێگری لێ بکەین؟ چۆن چارەسەری بکەین؟
زیپکە بریتییە لە پڕبوونەوەی کونیلەکانی پێستت بە چەوری یان خانەی مردوو یان بەکتریا بەزۆری لە تەمەنی هەرزەکاری تووشی ئەبیت.
$جۆرە جیاوازەکانی$
1- زیبکەی سەر سپی whitehead
بەهۆی گیرانی تەواوی کونیلەکانی دەمووچاوت بە چەوری و بەکتریا یان دەردراوەکانی پێستت. زۆر کات بەهۆی گۆرانی هۆڕمۆنەوە ڕوو ئەیات.
2- زیبکەی سەر ڕەش Blackhead
جیاواز لە جۆری یەکەم سەری زیبکەکە بە کراوەی ئەمێنێتەوە ڕەشە بەشی ناوەوەی ئەگیرێت بە گوشین لا ئەبرێت بەڵام شوێنەکەی دیار ئەبێت و ئەبێتە برین.
3- دەرچوونی پێست papules
زیبکەکەت ڕەنگی سوور ئەبێت کە تێکەڵەیەکە لە
چەوری یان دەردراوی پێست لەگەڵ بەکتریا زیاتر بۆ دەرەوە ئەبێت وا ئەکات بەکتریاکە پێستی دەوروبەری تووشبکات.بەڵام لینجایی تییا نییە، شل نییە بۆیە بڵاو نابێتەوە.
4- دوومەڵ pustule
بچووکە ناوەڕاستکەی سپی و سوورە چواردەوری تووشی هەوکردن کردووە زۆرکات ئاوێکی زەردباوی تییایە بە دەسلێدان بەکتریاکە بڵاو ئەبێتەوە.
5- گرێی nodules
ئەمجۆرەیان ڕەنگی گۆشتی یان سوورە زۆر قووڵە بەهۆی بەکتریاوەیە کونیلەکە تووشی هەوکردنی قووڵی ئەکات زۆر بە ئازارە.
6- کیسی Cysts
ترسناکە سوورە قەبارەی گەورەیە. هەوکردنێکی زۆر قووڵە ئازاری هەیە دەردراوی تییایە بۆیە بڵاو ئەبێتەوە نەرمترە لە جۆری 5 بەهۆی دەردراو لینجایی تیایدا. [1]