ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی دانەبەزینی کێش کاتێک لە کیتۆ دایت
ئامادەکردن: د. کامەران ژاژڵەیی
1- خواردنی بڕێکی زۆر لە کاربۆهێدرات، بڕی کاربۆهێداریەتی ڕێگەپێدراو نابێ له (٪5) سەدا پێنج زیاتر بێت، نزیکەی (20 بۆ 50) گرام تا لەش بگاتە باری کتۆسسەوە.
2- نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو لەنێوان ژەمەکان.
3- بوونی کێشەی تەندرووستی کە دەبێتە هۆی زۆربوونی کێشو قەڵەوی وەک سستی و تەمەڵی غوودەی دەرەقی، کۆنیشانەی کووشینگ، خەمۆکی، هتد.
4-خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراک ڕۆژانە، هەموو ڕێجیمیک پێویسته بڕی وزەی وەرگیراو لە خۆراکەوە کەمتر بێت لە پێویستی جەستە، بۆ نموونە زەیتی زەیتوون و شیری تەواو چەوری و کەرە و چەرەس و ئەڤۆگادۆ هەرچەندە ڕێگاپێدراون لە کیتۆ بەڵام دەوڵەمەندن بە کالۆری.
5- شەونخوونی و کەمخەوویی و قەلەقی و دڵەڕاوکێی زۆر.
6- خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراکی ناتەندرووست و بەرهەمهێنراو وەک خۆراکی ناوقووتوو، هەمبرگر و ڤاست ڤوود کە وزەیان زۆر تێدایە بەڵام بەهای خۆراکیان کەمه.
7- تەمەڵی و کەمی جووڵە و وەرزش نەکردن، هەمیشە وەرزش کردن و زیاد کردنی جووڵە زۆر گرنگە بۆ دابەزاندنی کێش.
8- خواردنەوە کحوولیەکان ؛ زۆربەی جۆرەکانی لە کیتۆدایت قەدەغەکراون، تەنیا چەند جۆرێکی کەم نەبێت ئەویش بە بڕی زۆر کەم.
9- زانیاری هەڵە و نادرووست و گۆگڵ سێرج: بۆ نموونە خواردنی خۆراکێک کە ڕێگاپێنەدراوه دوای وەرگرتنی زانیاری له چونکە کەسێک یا پێگەیەکی متمانە پێ نەکراوەوە.
10- نەخواردنی بڕی پێویست له ماددە ڕیشاڵیەکان. [1]