ناونیشانی بابەت: گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی مێوژ
ئامادەکردن: د. #کەمەران ژاژڵەیی#
1- خۆپاراستن لە کەمی ئاسن و کەمخوێنی و چارەسەرکردنی: نیو کووپ لە مێۆژ (%7-12) پێداویستی ڕۆژانەی مرۆڤی لە ماددەی ئاسن تێدایە.
2- دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان: بۆیە ڕۆڵی هەیە لە چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس و نەهێشتنی قەبزی، هەروەها گرنگە بۆ دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ (LDL).
3- زیاد کردنی کێش و چارەسەری لاوازی: لەو کەسانەی کێشەی کەمی کێشیان هەیە بە تایبەت لە کاتی نەبوون یا کەمی ئیشتها چونکە نیو کووپ نزیکەی (216) کالۆری تێدایە.
4- خۆپاراستن لە کەمی کالسێوم و نەرم بوونەوەی ئێسک و ئێسکەنەرمە: هەموو کووپێک نزیکەی (% 10) پێداویستی ڕۆژانەی مرۆڤی لە کالسێومی تێدایە.
5- دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکانی وەک پۆلی فینۆڵ و فینۆڵ: کە ڕۆڵیان هەیە لە خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە.
6- پاراستنی تەندرووستی ناودەم و ددانەکان: بەهۆی بوونی هەندێک ماددە کە دژە بەکتریای ناودەمن، هەروەها بژاردەیەکی باشە لە بری شیرینی درووستکراو و شەکری سپی.
7 - پاراستنی تەندرووستی پێست و ڕێگری کردن لە وەرینی قژ و زوو سپی بوونی و زوو پیر بوونی پێست و دەرکەوتنی چرچ و لۆچی.
8 - زۆر بەکەڵکە بۆ تەندرووستی خانمانی دووگیان و کۆرپەلە بە تایبەت ئەوانەی کێشەی گەددە و دڵ تێکهەڵهاتی بەیانی و قەبزی زۆر و کەمی ماددەی ئاسنیان هەیە و هەروەها لە خانمانی شیردەردا. [1]