ناونیشانی بابەت: ڕێجیمی ئەڵمانی بۆ دابەزاندنی کێش
ئامادەکردن بە دەستکارییەوە: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$ڕێجیمی ئەڵمانی:$
ئەم ڕیجیمەێە لەلایەن پسپۆڕێکی ئەڵمانی لە بواری زانستی خۆراک (هۆڤ مایەر)ەوە دانراوە بۆ دابەزاندنی کێش بەپەلە و تا ئێستا هەزاران کەس بەهۆیەوە ڕزگاریان بووە لە کێشی زیادە و قەڵەوی لە ماوەیەکی زۆر کورت دا: ئەم ڕێجیمە بۆ ماوەی دوو هەفتە جێ بە جێ دەکرێت بۆ دابەزاندنی (5 - 10) کیلۆ
$یەکەم ڕۆژ:$
بەیانی:
1سندی یان 1 پرتەقاڵ یان 1 سێو
یەک کاتژمێر دوای نانی بەیانی: 1 کوپ چا یان 1 کوپ قاوەی بێ شەکر + 1 تۆست یان نیو نانی تیری
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 1 شیش گۆشتی برژاو + نیو نانی تیری
کاتژمێر چواری دوا نیوەڕۆ
یەک میوە وەک: سێو، پرتەقاڵ، هەرمێ، کێوی یان دوو خەیار
ئێوارە:
دوو هێلکەی کوڵاو + 1 قاپ لۆبیای کوڵاو
کاتژمێر 9ی شەو:
1 پەرداخ شەربەتی فرێش یان یەک میوە
$دووەم ڕۆژ:$
بەیانی:
یەک سندی یان 1 پرتەقاڵ یان 1 سێو
یەک کاتژمێر دوای نانی بەیانی: 1 کوپ چا یان 1 کوپ قاوەی بێ شەکر + 1 تۆست یان نیو نانی تیری
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + دوو پارچە گۆشتی کوڵاو یان یەک هەمبەرگر + یەک پەرداخ ئاوی تەماتە
کاتژمێر چواری دوا نیوەڕۆ
یەک میوە وەک: سێو، پرتەقاڵ، هەرمێ، کێوی یان دوو خەیار
ئێوارە:
1 قاپ فاسۆلیای سەوزی کوڵاو
کاتژمێر 9ی شەو:
1 پەرداخ شەربەتی سێوی فرێش یان یەک سێو
$سێەم ڕۆژ:$
بەیانی:
یەک سندی یان 1 پرتەقاڵ یان 1 سێو
یەک کاتژمێر دوای نانی بەیانی: 1 کوپ چا یان 1 کوپ قاوەی بێ شەکر + 1 تۆست یان نیو نانی تیری
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 1 شیش سینگی مریشکی برژاو
کاتژمێر چواری دوا نیوەڕۆ:
یەک میوە وەک: سێو، پرتەقاڵ، هەرمێ، کێوی یان دوو خەیار
ئێوارە:
یەک هەمبەرگر (یان 1 شیش گۆشتی برژاو) + 1 شیش تەماتەی برژاو
کاتژمێر 9ی شەو:
1 پەرداخ شەربەتی قۆخی فرێش یان دوو قۆخ
$چوارەم ڕۆژ:$
بەیانی:
یەک سندی یان 1 پرتەقاڵ یان 1 سێو
یەک کاتژمێر دوای نانی بەیانی: 1 کوپ چا یان 1 کوپ قاوەی بێ شەکر + 1 تۆست یان نیو نانی تیری
نیوەڕۆ:
دوو هێلکەی کوڵاو + 1 قاپ لۆبیای کوڵاو + یەک پەرداخ ئاوی تەماتە
کاتژمێر چواری دوا نیوەڕۆ:
یەک میوە وەک: سێو، پرتەقاڵ، هەرمێ، کێوی یان دوو خەیار
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتەی کاهوو + 1 شیش گۆشتی برژاو
کاتژمێر 9ی شەو:
1 پەرداخ شەربەتی ئەنەناسی فرێش یان 1 سێو
هەموو چوار ڕۆژێک دووبارە دەکرێتەوە0
پێویستە ئەم خاڵانەش جێبەجێ بکرێت لەگەڵ ئەم ڕێجیمەدا:
1- هەندێ کەس پێویستی بە دەرمانی کێش دابەزاندن هەیە بۆ کەم کردنەوەی ئیشها؛ پێویستە پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک بۆی بنووسێت.
2- ڕِۆژانە 14 پەرداخ ئاو یان زۆرتر بخۆرەوە لەنێوان ژەمەکان و خواردنەوە یەک یان دوو پەرداخ ئاو نیو کاتژمێر پێش ژەمی خۆراک.
3- ئەگەر لەنێوان ژەمەکان برسیت بوو: بۆت هەیە 1 خەیار 1 لەت سێو بخوێت.
4- نابێت ئەم خواردنانەی خوارەوە بە هیچ جۆریک بخۆیت:
هەموو جۆرە شیرینیەک:پاقلاوە، برمە، لوقمەقازی، کێک، پسکیت، نوقوڵ، نەستەلە، کاستەر، محەلەبی.
ساردەمەنی یەکان:ئاسکرێم، چلوورە، مۆتا، دۆندرمە، فالوودە.
بیبسی، کۆلا، فانتا، سێڤن، شەربەت، چپس.
5- بە هێواشی نان بخۆ، هەرکاتێک شتێکی زیاترت خوارد: بۆ ماوەی 15 دەقیقە وەرزش بکە.
6- شەوان پێویستە پێش کاتژمێر یانزە و نیو بخەویت، زوو هەستان و خواردنی نانی بەیانی پێش کاتژمێر هەشتی بەیانی.
7- ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی بەردەوام: بۆ نموونە ڕۆیشتنی خێرا ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر یان زیاتر: ئەگەر ڕۆژێ بۆت نەکرا؛ ڕۆژی دواتر دوو ئەوندە بکە، هەروەها هەموو هەفتەیەک ماوەی یەک چارەک ڕۆژانە زیاتری بکە.
8 لە میوەکان: مۆز و خورما مەخۆ.
9 پێویستە زەڵاتە (10 - 15 دەقیقە) پێش ژەمەکان بخورێت، زەیت و ماێونیزی و سرکە و ئاوی لێموی تێ نەکرێت، بۆت هەموو جۆرە سەوزەیەکی تێ بکەیت. [1]