ناونیشانی بابەت: چونکە هێلکەی ماوە بەسەرچوو و خراپبوو جیا بکەینەوە؟
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- بۆنێکی ناخۆشی لێ بێت: پێش شکاندنی یا دوای شکاندنی، هەروەها تەنانەت دوای کوڵاندنیشی بۆنە ناخۆشەکەی هەر دەمێنێت و ناڕوات.
2- جیاوازی لە شێوەی هێلکەکە: ئەگەر شێوەی هێلکەکە لە هێلکەی ئاسایی جیاواز بوو، ڕەنگە بەهۆی بەسەرچوون و خراپ بوونی هێلکەکەوە بێت، بۆ نموونە:
- نەرمی توێکڵی هێلکەکە: ئەگەر توێکڵ و قەڕاغی دەرەوەی هێلکە نەرم و شل ببوو چوونکە ڕەنگە بوونی بەکتریا بێت لە ناو هێلکەکەدا.
- بوونی درز و شکاوی لە قەراغ و توێکڵی دەرەوە.
- بوونی شیلە و لینجی لە سەر توێکڵەکەی: ڕەنگە بەڵگەی بوونی بەکتریا بێت.
- بوونی تۆز یا پاوەدەرێک لە سەر توێکڵی هێلکە؛ ڕەنگە هێمای بوونی کەڕوو بێت.
3- دوای شکاندنی هێلکەکە: ئەگەر زەردێنەکەی ڕەنگی تری لەگەڵ دا بوو، بۆ نموونە ڕەنگەکەی سەوز بوو ئەوا تێکچووە، بەڵام ئەگەر دوای کوڵاندنی ڕەنگەکەی گۆڕا بۆ سەوز ئەوە مانای ئەوەیە زۆر کوڵاوە.
$چۆن هێلکەی کۆن جیا بکەینەوە:$
1- بخرێتە ناو ئاوەوە؛ هێلکەی تازە نقووم دەبێت، هێلکەی کۆن سەر ئاو دەکەوێت بەهۆی بوونی هەواوە.
2- لە ڕێگای فەحسی ڕۆناکیەوە: لە ڕێگەی شەوقی لایتەوە بوونی بۆشایی هەوا دەدۆزرێتەوە کە مانای ئەوەیە هێلکەکە کۆن بووە، لە کێڵگەی پەلەوەرەکان ئامێری گەورەی تایبەت هەیە کە زۆر هەستیارە بۆ فەحسکردنی ژمارەیەکی زۆری هێلکە بە کەمترین کات.
$مەترسیەکانی خواردنی هێلکەی بەسەرچوو و خراپ بوو$
- گەورەترین مەترسی ئەگەری تووشبوونە بە بە کتریای سالمۆنێلا کە نیشانەکانی پاش (6 کاتژمێر بۆ 48 کاتژمێر) دەردەکەوێت و بریتین لە:
- سک چوون، ڕشانەوە، تا وبەرزبوونەی پلەی گەرمای لەش، ئازاری ناو سک. [1]