ناونیشانی بابەت: هۆرمۆنی لێپتین چییە؟
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
هۆرمۆنی لێپتین کە بە هۆرمۆنی تێر بوون یا چەوری ٫ هۆرمۆنی قەڵەوی ناو دەبرێت، لە لایەن خانە چەوریەکانەوە دەڕێژرێت و کار لە سەر کەمکردنەوەی ئیشتهای خواردن دەکات لەگەڵ توانەوەی چەوری هەڵگیراو لە شانە چەوریەکان.
بۆیە بە هۆرمۆنی تێربوون ناودەبرێت چونکە ئاماژە دەنێرێت بۆ مێشک تا ئەو کەسە هەست بە تێری بکات و بزانێت بڕی پێویستی لە کالۆری وەرگرتووە، بە پێچەوانەوە کاتێ ڕێژەکەی کەمە مانای ئەوەیە پێویستە مرۆڤ زیاتر خۆراک بخوات.
هەروەها کاریگەری هەیە لە سەر باشتر کارکردنی ئەنسۆلین لە ناو لەش، دەبێتە هۆی سووتانی چەوری لە ناو جەستە و خانە چەورییەکان دا.
گرنگترین ئەرکەکانی هۆرمۆنی لێپتین لە ناو جەستە:
1- ڕێکخستنی کێشی لەش.
2- ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی غوودەی دەرەقی.
3- کاریگەری سەرەکی هەیە لە ڕێکخستن و کۆنتڕۆڵ کردنی ئەدریناڵ گلاندەکان.
4- ڕێکخستنی کۆئەندامی زاوزێ.
5- ڕۆڵێکی بنەڕەتی هەیە لە درووستکردنی هۆرمۆنی گەشە.
$ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان هەیە لە سەر درووستکردن و ڕێژەی هۆرمۆنی لێپتیین:$
1- بڕی کالۆری لە ناو خۆراک.
2- کاتی نووستن، لە خەو هەستان، ماوەی نووستن.
3- وەرزش کردن ڕۆژانە.
4- بەرکەوتنی ڕووناکی و تیشکی شین.
5- دڵەڕاوکێ و قەلەقی. [1]