ناو: خالید
ناوی باوک: محەمەد زوبێر
ساڵی لەدایکبوون: 1920
ساڵی کۆچی دوایی: #21-03-1973#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #هەسنێ# ی شارەدێی #بارزان#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری تاران
$ژیاننامە$
پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هەڤاڵی بارزانی بووە، بۆ یەکێتی سۆڤیەت.
ساڵی 1920 لە گوندی هەسنێ سەر بە شارەدێی بارزان لە شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، دوای ئەوەی دەچێتە سۆڤیەت، ساڵی 1950 ژیانی هاوسەری لەگەڵ (نایلە کورد سەعید) پێکهێناوە، دوو کوڕ و کچێکیان هەبووە بەناوەکانی ڕەزا کە لە ساڵی 1951 و پەریخان کە لە ساڵی 1954 و حەسەن کە لە ساڵی 1957 لەدایکبوون، خێزانەکەی لە نەتەوەی تاتارەکانی نیمچە دورگەی قرمه، شارەزایی لە هەردوو زمانی کوردی و ڕووسی هەبووە، ساڵی 1972 بۆ چارەسەر ڕەوانەیوڵاتی ئێران دەکرێت پاش 9 مانگ لە نەخۆشخانە لە ڕێکەوتی 21ی ئاداری 1973 کۆچی دوایی کردووە و لە گوندی هەسنێ بەخاک سپێردراوە.
$خەباتنامە$
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ #مستەفا بارزانی# و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە #مەهاباد#، لە 31ی ئاداری 1946 لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەشداریی شەڕی نەغەدە و شەڕی شنۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی 19-04-1947 لە ڕێگای (خواکوڕک و دەشتی بەرازگرەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی #شێروانی مەزن# و #مزوری#. [1]