ناونیشانی بابەت: بەم شێوازە برنج بخۆ تا قەڵەو نەبیت
ئامادەکردن: #کامەران ژاژڵەیی#
برنج یەکێکە لە خواردنە سەرکیەکانی سەر خوانی زۆربەی خێزانی کوردی، بەردەوام ئەو پرسیارە دەکرێت چۆن بتوانم برنج بخۆم بێ ئەوەی قەڵەو ببم یان ببێتە هۆی درووست بوونی ورگ.
ئەم ڕێنماییانە گەر بتوانرێت جێ بەجێ بکرێت ئەوا بە ڕێژەیەکی باش ڕێگە دەگرێت لە قەڵەوی و زیاد بوونی کێش و قەڵەوی ورگ:
1- لە ڕۆژێکدا یەک ژەم برنج بخورێت نەوەک دوو ژەم یا زیاتر.
2- برنجی دەنک درێژ باشترە لە برنجی خڕ، برنجی بۆر و قاوەیی و برنجی کوردی باشترە لە برنجی سپی.
3- بە پڵاو لێ بنرێت یاخود بڕێکی کەم زەیتی زەیتوون یا زەیتی کانولا یا ڕۆنی ئاژەڵ لێ بنێرێت واتە هێندە کەم بێت بنکڕ درووست نەکات و گەر بنکڕی لەگەڵ بوو. نەخورێت، نابێت لە ڕۆنا بخنکێنرێت.
4- پێش تێکردنی برنجەکە بە (10 - 15 خولەک) قاپێکی گەورە زەڵاتەی وەرزی لە سەر سفرە دابنرێت و بخورێت، دوای تەواو بوونی زەڵاتەکە ئینجا برنج و شلەکە بهێنرێتە سەر سفرە نەوەک بە یەکەوە.
5- ڕۆژانە لە (10 بۆ 12 کەوچک) زیاتر برنج نەخورێت، پێویستە کابانی ماڵ بەقەد ژمارەی ئەندامانی خێزان چێشت لێ بنێت.
6- هەموو کەوچکێک برنج دوو کەوچک شلە یان لانی کەمی کەم کەوچکێک شلە لەگەڵی بخورێت.
7- پێویستە لە ڕۆژێکا یەک ژەم زیاتر برنج نەخورێت، گەر بتوانرێت ڕۆژ نا ڕۆژێک یەک جار بخورێت.
8- خواردنی نان یان سەموون لە گەڵ برنج و شلە ئەگەری قەڵەوی و زۆر بوونی کێش زیاتر دەکات. [1]