ناونیشانی بابەت: ئاوسانی سک و هۆکارەکانی
ئامادەکردن: #کامەران ژاژڵەیی#
ئەو خۆراکانەی ئاوسانی سک زیاددەکەن:
کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت:
ئاوسانی سک لە ئەنجامی کۆبۆنەوەی غازات ڕوو دەدات؛ لە کاتی هەرسکردنی خواردن بڕێکی دیاریکراو لە گازی هەمەجۆر درووست دەبێت و شتێکی ئاساییە بەڵام هەر کاتێک بڕێکی زیاتر درووست بێت ئەوا ئاوسانی سکی لێ دەکەوێتەوە.
$گرنگترین هۆکارەکانی:$
1- کەمی ئەنزیمی لاکتۆز: یان حەساسیەت بە شیر و بەرهەمەکانی.
2- حەساسیەت بە گلوتین و نەخۆشی گەنم (سیلایاک) .
3- کۆنیشانەی تەهیجی کۆڵۆن.
4- گەڕانەوەی تڕشەڵۆکی گەدە بۆ ناو سوورێنجک و هەوکردنی سوورێنجک.
5- قورحەی گەدە و قورحەی دوانزەگرێ.
6- نەخۆشی کڕۆنز و هەوکردنی قورحەی قۆڵۆن.
7- گیرانی ڕیخۆڵەکان.
8- نەخۆشی شەکرە و نەخۆشی شێرپەنجە و بە ڕیشاڵ بوونی جگەر.
9- هەندێ هۆکاری تر وەک: جوێنی بنێشت، جگەرە کێشان، هەندێ دەرمان کە ماددەی لاکتۆز، فرکتۆز یان سوکرۆزی تێدایە.
10- نەخواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕیشاڵیەکان ڕۆژانە.
11- کۆنیشانەی خنکان کە پاش نەشتەرگەری بڕینی بەشێکی زۆر یان هەموو گەدە ڕوو دەدات.
12- دڵەڕاوکێ و قەلەقی و سترێسی زۆر، وەرزش نەکردن، قەڵەوی، خواردنی بڕێکی زۆر لە خوێ و شەکر ڕۆژانە، خواردن بەخێرایی، پاڵ کەوتن و نووستن یەکسەر پاش خواردن.
$ئەو خۆراکانەی ئاوسانی سک زیاد دەکەن:$
1- پاقلەمەنیەکان: پاقلە، فاسۆلیا، نیسک، نۆک، بەزالیا.
2- شیر و بەرهەمەکانی.
3- قەڕنابیت، بڕۆکلی، کەلەرم.
4- میوەی وشککراو وەک مێوژ و هەنجیر و قەیسی وشککراو.
5- باینجان، کاهوو، سۆیا، پیاز.
6- خواردنی چەور: وەک شیرینی، ماسی چەور، کێک، کەرە، سەڵسە.
7- ماددە شیرنکرەکان و جێگرەوەی شەکر.
8- ئەو خواردنانەی بڕێکی زۆر ماددەی ڕەنگی درووستکراوی تێدایە.
$کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت:$
1- بوونی غازاتی زۆری بەردەوام یان ئازاری سک.
2- بوونی ڕشانەوە یان سک چوون یان قەبزی زۆر و بەردەوام.
3- بوونی خوێن لە ناو پیسایی.
4- دابەزینی کێش بەخێرایی.
5- بوونی دڵەکزێ. [1]