ناونیشانی بابەت: گۆشتی قاز گرنگترین سوودەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش چونکە دەوڵەمەندە بە زینک و ماددە دژه ئۆکسانەکانی تر.
2- چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی و خۆپاراستن لێیان بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ڤیتامین (B12) و پێکهاتووەکە سەرەکیەکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن.
3- بەهێزکردنی تەندرووستی دڵ چونکە بڕێکی باش لە ئومێگا سێ و ئومێگا شەشی تێدایە.
4- بەهێزکردنی و بنیاتنانی ماسولکەکانی جەستە و ڕێگریکردن لە پوکانەوەی ماسولکەکان و بەهێزکردنی تەندرووستی ئێسقان و جوومگەکان.
5- چارەسەر و خۆپاراستن له بێهێزی و هیلاکی بەردەوام.
6- بەهێزکردنی یادەوەری و چالاککردنی کۆئەندامی مێشک ودەمار.
7- باشتر کارکردنی کۆئەندامی هەرس.
8- خۆراکێکی بە سووده بۆ خانمانی دوو گیان و کۆرپە و خانمانی شیردەر. [1]