شارارن گەشتە، زۆر درۆزنە.
شاران گەشتە: مەبەست لە کەسی گەشتیار و گەڕیدەیە، ئەو مرۆڤانەی کە لە تەمەنیاندا گەشت و گەڕان زۆر دەکەن و شوێن و جێگەی جیاواز دەبینن، هەروەها تێکەڵاوی کەلتووری جیاواز دەبن، بەڵام کەڵکی لێنابینن، لەکاتی گێڕانەوەدا بۆ خۆ هەڵکێشان زیادی پێوەدەنێن. بەو کەسانە دەوترێت کە گەشت دەکەن، لە دوای هاتنەوەیان قسەی زل دەکەن. [1]