ناونیشانی بابەت: کۆمەڵێک زانیاری هەڵە دەربارەی نەخۆشی شەکرە
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ئەم زانیارانەی خوارەوە تایبەتن بە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم کە بڵاوترین جۆری نەخۆشی شەکرەیە لە کوردستان و جیهان؛ بە داخەوە گەلێک شت وەک زانیاری دەربارەی نەخۆشی شەکرە بڵاوبۆتەوە کە هەڵەن و دوورن لە ڕاستی یەوە:
1- خواردنی شەکری زۆر هۆکاری تووش بوونە بە نەخۆشی شەکرە؛
مەرج نییە ئەو کەسانەی شیرینی و شەکر زۆر ئەخۆن تووشی نەخۆشی شەکرە ببن: ڕاستە خواردنی شیرینی زۆر ئەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش و قەڵەوی کە سەرەکیترین هۆکاری زانراو دادەنرێت بۆ تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە.چونکە کۆمەڵێک هۆکاری تر هەیە لەوانە: شێوازی خۆراکی ناتەندرووست، وەرزش نەکردن بە بەردەوامی، سستی و نەبوونی چالاکی جەستە، بۆماوەیی (ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت ی هەبێت).
2- تەنیا کەسانی بەتەمەن و بەساڵاچوون تووشی نەخۆشی شەکرە ئەبن:
بەداخەوە ئێستا مناڵان و گەنجانیش تووشی نەخۆشی شەکرە ئەبن و ساڵانەش ڕێژەی تووش بوونیان بەرز دەبێتەوه.
3- نەخۆشی شەکرە نەخۆشییەکی کوشندە نییە:
بەداخەوە ژمارەی ئەوکەسانەی بەهۆی نەخۆشی شەکرە ساڵانە دەمرن زۆرترە لە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی هەردوو نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک و ئایدز دەمرن، ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەبوو؛ ئەگەر مردنت بەهۆی جەڵتەی دڵەوە زیاتر دەکات.تەنیا هەواڵێکی دڵخۆشکەرە ئەوەیە کۆنتڕۆڵ کردنی شەکرە ئەگەری مەرگ کەم دەکاتەوە. ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە خۆراکی تایبەت بخۆن و نابێت خواردنی ئاسایی بخۆن.
4- ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەبوو نابێت وەرزش بکەیت:
بە پێچەوانەوە وەرزش دەبێتە هۆی باشتر چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە؛ بەڵام پێویستە نیو کاتژمێر پێش وەرزش فەحسی شەکرە بکرێت و بە هێواشی ماوەی وەرزش زیاتر بکرێت و جۆری وەرزش و ماوە و ئەنجامدانی لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕدابێت.
5- ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەبوو نابێت خواردنێ بخۆن خوێی تیا بێت؛
ئەوانەی تەنیا نەخۆشی شەکرەیان هەیە ئەتوان وەک کەسانی تر بڕێکی مام نەوەند خوێ لە خۆراکیان دا بەکاربێنن؛ واتە سوێر نەبێت.
6- ئەو ئافرەتانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە نابێت مناڵیان ببێت؛
پێویستە ئەو ئافرەتانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێش و کاتی سکپڕی شەکرەیان باش کۆنتڕۆڵ بکرێت و پێویستە کاتی سکپڕی دەرزی ئەنسۆلین بەکار بێنیت.
7- ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەبوو:پێویستە دەرزی ئەنسۆلین بەکار بێنیت؛
زۆربەی ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە: لە ڕێگەی حەپەوە چارەسەر دەکرێن تەنیا لە بەشێکی کەم و بوونی حاڵەتی نەخۆشی تر یان کاتی نەشتەرگەری پێویستە دەرزی ئەنسۆلین بەکار بێنن.
8- ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەبوو؛ پێویست ناکات فەحسی شەکرە بکرێت کاتێ ئاستی شەکرە ئەگەری دابەزینی هەیە:
هەندێک جار ئاستی شەکرە دادەبە زێت و نەخۆشەکە هەستی پێ ناکات بە تایبەتی دوای چەند ساڵێک دەمارەکانیان سست ئەبن و بە شێوەی ئاسایی کار ناکەن 0
9- ئەو کەسانەی لاوازن یان کێشیان ئاسایی یە تووشی نەخۆشی شەکرە نا بن:
ڕاستە زیاد بوونی کێش و قەڵەوی بە سەرەکیترین هۆکاری زانراو دادەنرێت بۆ تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە دادەنرێت: بەڵام % 15 ی تووشی نەخۆشی شەکرە ئە بن؛ لاوازن یان کێشیان ئاسایی یە.
10- ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەبوو نابێت خواردنی ئاسایی بخۆن:
زۆرینەی ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە وا ئەزانن؛ پێویستە خواردنی تایبەت بە نەخۆشی شەکرە بخۆن، بەڵام ئەتوانن وەک هەموو مرۆڤێکی ئاسایی خواردنی تەندرووست ڕۆژانە.
11- ئەگەر تووشی نەخۆشی شەکرە بوویت؛ هیچ نیشانەی نیە:تەنیا پزیشک ئەزانێت کە نەخۆشی شەکرەت هەیە
زۆربەی کات نەخۆشی شەکرە کۆمەڵێک نیشانەی هەیە لەوانە: تینویەتی بەردەوام، زیاتر بوونی ڕێژەی بە شێوەیەکی بەردەوام، هەستان لە خە و شەوانە بۆ میزکردن زیاتر لە جارێک، دابەزینی کێش بە خێرایی بێ ئەوەی خوارن کەمبکەیتەوە و وەرزش بکەیت، برسیەتی و حەزکردن بە خواردنی زۆرتر و بەتایبەت شیرینی.
پزیشک ئەتوانیت بە فەحسی خوێن بزانێت تۆ نەخۆشی شەکرەت هەیە یان نا. [1]