ناونیشانی بابەت: ئەو خۆراکانەی دژی بەرزبوونەوی فشاری خوێنن
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە، کۆمەڵێک خۆراک هەیە کە ڕێگە دەگرن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- سەوزە گەڵاتۆخەکان: چونکە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک کەلەرم، گەڵای چەوندەر، سپێاخ، کاهوو، بڕۆکلی.
2- بێریەکان: وەک بلوبێری، شلێک، تووتڕک.
3- چەوندەر: بڕێکی زۆر ناتریتد ئۆکسایدی تێدایە کە یارمەتی کشان و کردنەوەی بۆریەکانی خوێن ئەدات.
4- شۆڤان.
5- ماسی سەلموون و ماکڕیڵ و ئەو جۆرە ماسیە چەورانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا سێ.
6- فستق، چوالەی سەوز، هەنار.
7- سیر، ڕیحانە، گوڵەمێخەک، جاترە.
8- ڕەشکە و دەنکی کەتان.
9- زەیتی زەیتوونی ئەسڵی نەپاڵێوراو.
10- شوکۆلاتەی تۆخ.
11- مۆز.
12- شیری بێ چەوری و ماستی بێ چەوری.
ئەم خۆراکانە پێویستە ڕۆژانە بخۆرێن، لە بری خوێ ئەو گژوگیایانە وەک بەهارات لە چێشت لێنان بەکار بێن، بەڵام هیچ کاتێک نەخۆش نابێت واز لە دەرمانی دابەزینی فشاری خوێن بێنێت بێ ڕاویژکردن لەگەڵ پزیشکەکەی. [1]