ناونیشانی بابەت: هۆرمۆنی دڵخۆشی چییە؟
ئایا یەک هۆرمۆنی دڵخۆشی هەیە؟
ئامادەکردن: #کامەران ژاژڵەیی#
دڵخۆشی لە ڕووی زانستییەوە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک کارلێکی ماددەی کیمیاوی هەمەجۆر لە ناو جەستە بەهۆی هۆکاری هۆرمۆنەکانەوە؛ کۆمەڵێک هۆرمۆن دەبێتە هۆی زیادکردنی دڵخۆشی و کۆمەڵێکی تر دەبنە هۆی زیادکردنی دڵتەنگی و خەمۆکی و دڵەڕواکی.
$ئایا یەک هۆرمۆنی دڵخۆشی هەیە؟$
زۆر جار کاتێ باسی هۆرمۆنی دڵخۆشی دەکرێت تەنیا وەک یەک هۆرمۆن ناوی دەبرێت و گوایە سێڕۆتۆنینە؛ بەڵام لە ڕاستیدا چەند هۆرمۆنێک هەیە کە لێپرسراون لە هەستکردن بە دڵخۆشی کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- سیڕۆتۆنین: ئەم هۆرمۆنە وەک دەرمانی دژە خەمۆکی بەکاردێت و دەتوانرێت لە ڕێگەی وەرزش و خواردنی شیرینی و کاربۆهیدراتی هاوسەنگ و چوونە بەر هەتاو زیاد بکرێت.
2- دۆپامین: بە هۆرمۆنی سەرکەوتن و هاندان ناسراوە؛ لە کاتی ئەنجام دانی کارێک بەسەرکەوتووی وەک هێنانی نمرەی بەرز لە خۆێندن دا زیادەکات؛ هەروەها لە کاتی ستایشکردن و هاندان لە لایەن کەسانی ترەوە.
3- ئیندۆرڤین: وەک مۆرڤینی ناو جەستە وایە و ئازار ناهێڵێت؛ دەتوانرێت لە ڕێگەی پێکەنین و وەرزش و ڕێگە نەگرتن لە فرمێسک ڕشتن لە کاتی گریان زیاتر بکرێت 0
4- ئۆکسیتۆسین: بە هۆرمۆنی خۆشەویستی یان باوەش پێکردنی کەسانی خۆشەویست و نزیک وەک دایک و باوک و خوشک و برا و هاوڕێی دڵسۆز ناسراوە؛ دەتوانرێت لە ڕێگەی باوەش گرتنی کەسانی خۆشەویست و نزیک و یارمەتی دانی کەسانی تر و پشتگیری کردنیان لە کاتی لێقەومان دا زیاتر بکرێت؛جێگەی داخە تەکنەلۆژیای پەیەندیکردن سەردەمو تۆڕەکۆمەڵاتیەکان بوونەتە هۆی بێ بەشکردنمان لەم هۆرمۆنه.
5- هەندێ هۆرمۆنی تر کاریگەریان هەیە بە ڕێژەیەکی کەمتر وەک میلاتۆنین، نەنئیپیڤرین، ئەستیال کۆڵین.
$گرنگترین ڕێنمیایەکان بۆ زیادکردنی هۆرمۆنی دڵخۆشی:$
1- ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی بەردەوام ڕۆژانە و زیاد کردنی جووڵە.
2- چوونە بەر هەتاو ڕۆژانە.
3- دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی و کەم خەویی و درەنگ هەستان لە خەو.
4- کەمکردنەوە یان دوور کەوتنەوە لەو جۆرە بەربوومە ئاژەڵیانەی کە هۆرمۆنەی کۆرتیزۆنیان تێدا بەکار دێت لە کاتی بەرهەم هێنان وەک گۆشت و مریشک.
5- چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێ یان ئەندامانی خێزانەکەت بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و پیاسە کردن.
6- پێکەنین لە ڕێگەی بینینی فیلمی یان بەرهەمێکی هونەری کۆمێدی.
7- کەمکردنەوەی قەلەقی و دڵەڕاوکێ و سترێس ئەگەر بکرێت بە دانانی پلان و دوانەخستنی ئیشی ئەمڕۆ بۆ سبەی.
8- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو لەنێوان ژەمەکان.
9- خواردنی هەندێک خۆراک وەک مۆز، هەنجیر، شکۆلاتەی ڕەش، ئەنەناس، زەنجەبیل، هەنگوین، سپێناخ، سیر، گوێز و بادام و فستق، ماسی توونە، تەماتەی کوردی. [1]