ناونیشانی بابەت: برسیەتی شەوانە؛ هۆکارەکانی و شێوازی چارەسەرکردنی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
بەشێکی بەرچاو لە هاونیشتمانیان کێشەی ئەوەیان هەیە کە شەوان برسیەتی زۆریان بۆ دەهێنێت و ناتوانن خۆیان بگن هەر چەندە ژەمی ئێوارەیان خواردووە؛ ئەم کێشەیەش لە ناوەڕاستی پایز تا دەستپێکی وەرزی بەهار ڕێژەکەی زۆرترە لە بەر درێژی شەوگار و هاتنی سەرما و سۆلە.
$گرنگترین هۆکارەکانن:$
1- کۆنیشانەی برسیەتی شەوانە کە جۆرێکە لە یەکێکە لە حاڵەتەکانی تێک چوونی ئیشتهای خواردن و وات لێ دەکات لە برساندا خەبەرت بێتەوە و هۆکارەکەی نەزانراوە بەڵام زانایان لەو باوەڕەدان کە پەیوەندی بە تێکچوونی هۆرمۆنەکانەوە هەبێت وەک نزمی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین و لێپتین و سیڕۆتۆنین و بەرزی هۆرمۆنی گریلین کەبە هۆرمۆنی برسیەتی ناسراوە.
2- شەونخوونی و تێکچوونی خەو: تێک چوونی خەو و نە نووستن بۆ ماوەی پێویست لە شەودا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئیشتهای کراوە بەهۆی تێک چوونی هۆرمۆنەکانەوە بە تایبەت:
- هۆڕمۆنی گریلین: کە بەرپرسە لە زیاد کردنی ئیشتها کەمخەوی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی.
- هۆرمۆنی لێپتین: لێپرسراوە لە هەست بە تێر بوون و کەمخەوی دەبێتە مایەی زیاد کردنی ڕێژەکەی.
3- دڵەڕاوکێ و قەلەقی و توڕەیی: لە کاتی سترێس لەش هۆرمۆنی کۆرتیزۆن دەڕێژێت و ئەمەش وات لێ دەکات کە بڕێکی زیاتری لە خۆراک بخوێت بە تایبەت شیرینی و چەوری.
4- وشک بوونەوەی جەستە: بە بەردەوامی وات لێ دەکات هەست بە برسێتی بکەیت چونکە هەمان بەشی مێشک بەرپرسە لە هەست بە تینوویەتی و برسیەتی بۆیە کەم خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و خواردنی سەوزە و میوە یەکێکە لە هۆکارەکانی تێر نەبوون.
5- ناڕێکی ئاستی شەکرەی ناو خوێن: نابێت ئاستی شەکرەی خوێن بە خێرایی بەرز بێتەوە و دابەزێت کورد و تەنی نابێت شەکرەم زۆر یاری بکات: بەهۆی سیستەمی خۆراکی ناتەندرووست و ناڕێکی لە کاتی ژەمەکان و نەخواردنی ژەمی بەیانی و نەخواردنی بڕی پێویست لە ماددە پڕۆتینەکان و ڕیشاڵیەکان و نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و خواردنی بڕێکی زۆرە لە کاربۆهیدرایتە سادەکانی وەک نانی سپی و برنجی سپی و مەعکرۆنەوە و پاستا و پەتاتە و شیرینی و خواردنەوە گازییەکان.
6- خواردن بە دیار تەلەفزێون و مۆبایلەوە.
7- خانمان لە کۆنیشانەی پێش سوڕی مانگانە هەروەها لە کاتی دووگیانی دا.
8- شێوازی ژیان بۆ نموونە کارکردن بە شەوان و هەروەها خوێندکاران لە بەشە ناخۆیەکان و دوای ئەوەش هەمان کێشەیان دەبێت بۆ ماوەی جیاواز.
9- هەندێک دەرمان کە دەبنە هۆی زیادبوونی ئیشتها و کۆمەڵێک حاڵەتی نەخۆشی هەمەجۆر.
10- خواردنی ژەمێکی قورس و چەور ئێواران یا خود خواردنی تەنیا زەڵاتە بە تەنیا یا سوکە ژەمێک لە ئێواران دا.
$شێوازی چارەسەرکردنی:$
وەک هەموو کێشەیەکی تەندرووستی یەکەم جار پێویستە هۆکارەکەی دەست نیشان بکرێت و گەر توانرا نەهێلیریت. [1]