ناونیشانی بابەت: نانی جۆ و نانی گەنم؛ گرنگترین جیاوازییەکان
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ئاردی جۆ بەهۆی پێکهاتووە خۆراکیەکانی ناویەوە سوودی زۆرە بۆ تەندرووستی مرۆڤ؛ لە ئێستادا ژماریەکی بەرچاو لە هاووڵاتیان نان و سەموونی جۆ بەکاردەهێنن ڕۆژانە.
$سوودەکانی ئاردی جۆ بۆ تەندرووستی مرۆڤ:$
1- یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرە لە خوێن دا، بە بەراورد بە نانی گەنم بۆ کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە.
1- چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراویەکان و کەمکردنەوەی غازات.
2- یارمەتی دابەزینی کولیستڕۆڵی خراپ لە خوێن.
3- چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراویەکان و کەمکردنەوەی غازات.
4- خۆپاراستن لە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان.
5- پاراستنی جگەر و تەندرووستی کۆئەندامی هەرس و ڕێگری کردن لە درووست بوونی بەردی زراو.
6- بڕێکی باش لە هەندێک کانزای گرنگی تێدایە وەک زنک، ئاسن، بۆیە ڕێگری دەکات لە کەمخوێنی: هەروەها مەگنسێوم، کالسیۆم، فسفۆڕ، مەگنسیۆم، مەنگەنیز.
7- یارمەتی دان لە خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسک و هەندێک جۆری شێرپەنجە.
8- خۆپاراستن لە قەڵەوی و یارمەتی دان لە دابەزینی کێش لە کاتی ڕیجێم.
9- ڕێگری کردن لە دابەزینی فشاری خوێن.
10- خۆپاراستن لە ڕەبۆ.
11- پاراستنی تەندرووستی پێست و گەش بوونەوەی وڕێگە گرتن لە درووست بوونی چرچ و لۆچ و خاڵ و سیسی دەم و چاو.
12- بەهێز کردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و سیەکان و پاراستنی تەندرووستی شانە و خانەکانی لەش.
$نانی جۆ و نانی گەنم؛ گرنگترین جیاوازیەکان:$
1- نانی جۆ کەمتر ڕێژەی شەکر لە خوێن دا بەرز ئەکاتەوە چونکە Glycemic Index (GI) کەمترە.
2- بڕێکی زیاتر ڕیشاڵی جۆری بێتا گلۆکانی تێدایە بۆیە ئەو کەسە ماوەیەکی زیاتر زیاتر هەست بە تێری دەکات.
3- بڕێکی کەمتر لە کالۆری تێدایە لە چاو نانی گەنمەوە.
$ئەو کەسانەی نابێت نانی جۆ بخۆن:$
1- ئەوانەی نەخۆشی گەنم یان هەیە.
2- ئەو کەسانەی حەساسیەتیان بە ماددەی گلوتین هەیە یان حەساسیەتیان بە دانەوێڵە هەیە.
3- ئەو کەسانەی نەخۆشی تەهیجی کۆڵۆنیان هەیە باشترە بۆ ماوەی دوو تا چوار مانگ نەیخۆن یان زۆر کەمی لێ بخۆن. [1]