ناونیشانی بابەت: چوار ڤیتامین پێویستە بە بەردەوامی نەخورێن
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
زۆرن ئەو کەسانەی کە بۆ پارێزگاری لە تەندرووستی و خۆپاراستن پەنا ئەبنە بۆ خواردنی ڤیتامینەکان لە ڕێگەی حەپ و گولاج و شروب یان بەکارهێنانی دەرزیەوە:
1- ڤیتامین (C): بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری درووست بوونی بەردی گورچیلە و هەوکردنی جومگەکان زیاتر ئەکات، هەروەها ئەبێتە هۆێ سک چوون و زیاد بوونی غازات؛ کە هەندێ جار ژەهراوی بوونی خۆراکی لێ ئەکەوێتەوە.
2- ڤیتامین (A) و کۆمەڵەی بێتاکارۆتینەکان: هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ کاریگەری خۆپاراستن لە شێرپەنجە وەک باوە؛ بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر چەوری سیانی ناو خوێن بەرز ئەکاتەوە و ئەبێتە هۆی سستی و وەستانی جگەر و گێژی و سەرئێشە و ڕشانەوە و تێک چوونی بینین و وەرینی قژ.
3- ڤیتامین (B6) کە بە پایرۆکسین ناو دەبرێت: بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر ڕەنگە بێتە هۆی لە ناوچوونی دەمارەکان بە ڕادەیەک ئەو کەسە ناتونێت کۆنتڕۆڵی هەڵس و کەوتی لەش و ڕفتاری بکات.
4- ڤیتامین (E):بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر ڕەنگە بێتە هۆی زیاتر بوونی ئەگەری شێرپەنجەی پڕۆستات و ززۆر بوونی ئەگەری مردن لەو نەخۆشانەی نەخۆشی خوێنبەرەکانی دڵیان هەیە.
$بۆ خۆپاراستن لە ئەم کێشانە پێویستە:$
بێ ڕێنمایی پزیشک لە خۆتەوە ڤیتامینەکان مەخۆ.
هەوڵ بدە لە ڕێگەی سەرچاوەی خۆراکەوە پێویستی لەشت ڤیتامین و کانزاکان دابین بکەیت.
ئەگەر ڤیتامینەکان وەک حەپ بەکار هێنا ئاگاداری ئەوە بە چەند دوای خۆراک ئەبێت بخورین.
چەند جۆرێک لە حپی ڤیتامین و کانزاکان نابێت بە یەکەوە بخورێن؛بۆ نموونە ماددەی ئاسن و کالسێوم بە یەکەوە نابێت بخورێن؛ پێویستە لانی کەم 4 کاتژمێریان لەنێوان دا بێت. [1]