ناونیشانی بابەت: زیادبوونی کێش و قەڵەوی لە وەرزی زستان دا
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
پێنچ هۆکاری زۆر گرنگ:
1- وەرزش نەکردن و کەم بوونەوەی جووڵە: سەرما و دابەزینی پلەی گەرما دەبێتەهۆی کەم بوونەوەی ئارەزووی وەرزش و ڕێگەگرتن لە چالاکیە وەرزشیەکانی وەک ڕویشتن بە پێ و مەلە کردن و پاسکیل سواری، لە هەمان کات دا مانەوە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی خواردنی بڕێکی زۆر لە خواردن.
2- تووشبوون بە خەمۆکی وەرزی زستان و: وەرزی زستان لە کۆمەڵێک کەس بە تێک چوونی میزاج و دڵتەنگی و زیاد بوونی دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی ناسراوە ئەمەش پاڵ بە هەندێ کەسەوە دەنێت زیاتر پەنا بۆ زۆر خواردنی شیرینی بەرێت وەک نەستەلە و ئیشی هەویر.
3- تێک چوونی ئاستی هۆرمۆنەکان: بە تایبەت لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن وەک نزم بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان و تێستیڕۆن لە پیاوان، هەروەها بەرز بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە لێپرسراوە لە ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆژی جەستە و کۆنتڕۆڵ کردنی جەستە.
4- خواردنی بڕێکی زیاتر لە و خۆراک: دوور و دێژی شەوگار دەبێتە هۆی زۆر خواردن بەهۆی بێزاری و مەلەلەوە، هەروەها هەستکردن بە سەرما ڕەنگە ببێتە هۆی زیاد بوونی ئیشتها بە مەبەستی گەرم بوونەوەی لەش، جگە لەوەی خواردن لە کاتی سەرما تاموچێژی خۆشترە، هەروەها لە کوردستان زیاتر ئەو خواردنانە دەخۆرێت کە بڕێکی زۆر وەزیان تێدایە وەک سەروپێ، نۆکاوی پڕ چەوری و دوگ و بەز، محلەبی، کاستەر، جۆرەکانی شیرینی.
5- نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو چونکە لە کەشی سارد کەمتر هەست بە تینیووەتی دەکەیت ٫ لە هەمان کات دا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە کە دەوڵەمەندن بە ئاو. [1]