ناونیشانی بابەت: خراپترین جۆرەکانی خۆراک بۆ دڵەکزێ
ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی زیاد بوونی دڵە کزێ
باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ دڵەکزێ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$پێشەکی:$
دڵەکزێ وەک هەموو کێشەیەکی تەندرووستی زۆر گرنگە هۆکارەکانی دەست نیشان بکرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت بە تایبەت لەگەڵ بوونی نیشانەی تری وەک دابەزینی کێش بە خێرایی، ڕشانەوە، بوونی خوێن لە ناو پیسایی و ڕشانەوە، کەمخوێنی، ڕەش بوونی ڕەنگی پیسایی، بەردەوام بوونی بۆ ماوەیەکی زۆر 00 هتد.
هەر نەخۆشەوە جۆرێک خواردنی پێ ناکەوێت و بە کۆمەڵێکی تر ئازارەکەی کەمتر دەبێتەوە.
$خراپترین جۆرەکانی خۆراک بۆ دڵەکزێ:$
1- میوە مزرەمەنیەکان: لیمۆ و سندی و پڕتەقاڵ؛ بەتایبەت گیراوەکانیان یان بە شێوەی شەرەبەتی فرێش.
2- سیر و پیاز.
3- تەماتە: پێویستە کەمی لێ بخورێت و بە هێواشی و بە جوانی بجورێت.
4- ماددەی کاڤایین بۆ نموونە: چا و قاوە و کاکاو و سۆدا: بۆ چا و قاوە ڕۆژانە دوو کووپ زیاتری لێ نەخورێتەوە.
5- خواردنەوە گازیەکان: چونکە دەبنە هۆی ئاوسانی گەددە بێجگە لە بوونی کافایین.
6- نەستەله.
7- بیبەری توند و بەهاراتی توند و ترشیات و ترش و لیمۆن دۆزی.
8- شیر: هەرچەندە لە سەرەتادا ڕەنگە دڵەکزێ نەهێڵێت بەڵام دواتر دەبێتە هۆی خرابتر بوونی بە تایبەت شیری تەواو چەوری.
9- خواردنەوە کحولیەکان.
10- خواردنی سوورکراوە و زۆر برژاو و خواردنی چەور وەک فاست فوود و بەز و دونگ.
11- پیتزا.
12- ساس و مایۆنیز و کەچەپ.
$باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ دڵەکزێ$
1- سەوزە و میوە بێجگە لە مزرەمەنیەکان و شلێک.
2- مۆز.
3- زەنجەبیل.
4- ماست.
5- هەنگوین.
6- گوڵە بەیبوون.
7- شۆڤان و چەرسی کاڵ و گوێز ئاردی بۆر و برنجی بۆر 0
8- سپێنەی هێلکە.
9- سرکەی سێو.
10- ماسی و گۆشتی مریشک.
11- زەیتی زەیتوون. [1]