ناونیشانی بابەت: گەڵای زەیتوون؛ گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
سوودەکانی زەیتوون و زەیتی زەیتوون دەمێکە زانراون بەڵام گەڵای دار زەیتونیش چی بە سەوزی بە وشکراوی کۆمەڵێک سوودی هەیە بۆ تەندرووستی مرۆڤ کە گرنکترینیان ئەمانەن:
1- یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن بەهۆی ڕێگەگرتن لە کۆبوونەوەی چەوری لە سەر دیواری ناوەوەی خوێنبەرەکان.
2- یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشی شەکرە و دابەزاندنی شەکرەی خوێن ئەدات لەگەڵ یارمەتی خۆپاراستن بە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
3- بەهێزکردنی تەندرووستی دڵ و یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان.
4- یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ ئەدات.
5- بەهێزکردن و چالاک کردنی بەرگری جەستە؛ چونکە دەوڵەمەندە بماددە دژە ئۆکسانەکان.
6- خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە و کەمکردنەوەی تەشەنەکردن و گەشەی خێرای خانە شێرپەنجەیەکان.
7- یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی سک و کەمکردنەوەی غازات و قەبزی بەهۆی چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس.
8- بەهێزکردنی تەندرووستی مێشک و دەمار و یارمەتی کەمکردنەوەی ئەگەری پارکینسۆن و ئەلزەهایمەر و ئەگەری دووبارەبوونەوەی جەڵتەی مێشک.
9- بەسوودە بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئازاری جومگەکان بە تایبەت لە نەخۆشی ڕۆماتیزوم و ئازاری تەشەنوونج و گرژبوونی ماسولکەکان.
10- یارمەتی زیادکردنی ڕێژەی میتابولێزیم و خێراکردنی سووتانی چەوری و دابەزاندنی چەوری.
$شێوازی بەکارهێنانی:$
1- چەند گەڵایەک لە ناو ئاو بکوڵێنرێت و وەک چا بخورێتەوە ڕۆژی دوو سێ جار.
2- بە شێوەی کەپسول لە ڕێگای کاریگەی ڕێگەپێدراو پوختەی گەڵای زەیتوون بەرهەم دەهێنرێت و پێکهاتووە بە سوودەکانی دردەهێنرێت بە ڕێژەی دیاریکراو لە ژێر سەرپەرشتی تیمی تایبەت و فەحسی کولاتی کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
$زیانەکانی گەڵای زەیتوون:$
1- ژەهراوی بوون بەهۆی پیس بوونی گەڵای زەیتوون بە ماددەی قەڵاچۆکردنی دژە مێرومەگەز و بوونی ماددەی زیان بەخشی ناو پەینی کیمیاوی ڕێگەپێنەدراو لە ناو خوودی گەڵاکان.
2- سک چوون ئەگەر هاتوو بە سکی ناشتا بخورێتەوە.
3- گێژی و سەرگێژخواردن و سەرئێشە.
4- کارلێک کردن لەگەڵ هەندێ دەرمان بە تایبەت دەرمانی چارەسەری نەخۆشی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن ئەگەر بێ سەرپەرشتی پزیشک بخورێت. [1]