ناونیشانی بابەت: کەمی ڤیتامین (D) و تازەترین زانیارییەکان 2022
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
خۆراکی ڕۆژانە بڕێکی کەم بڕی ڤیتامین(D) تێدایە:
لە ئەم چەند ساڵەی پێشوودا ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی کەمی ڤیتامین دی بوون بە ڕێژەی ترسناک بەرز بۆتەوە لە کوردستان و جیهان دا؛ هەرچەندە زۆربەی هاووڵاتیان بۆ ماوەیەک لە ڕێگەی دەرمانەوە چارەسەر نەکرێت بەڵام دواتر وایان لێ دێتەوە چونکە هۆکارەکەی چارەسەر ناکرێت.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (D) چەند جۆرێکی دیاریکراوە بەڵام بڕی زۆر کەمتر لە پێداویستی ڕۆژانەی مرۆڤ دابین دەکات بۆ نموونە:
1- شیر: ڕۆژانە پێویستە نزیکەی شەش پەرداخی لێ بخورێتەوە بەمەرجێک ئەوجۆرو شیرە بێت کە ڤیتامین (D) ی تێکرا بێت واتە مەدعوم کرا بێت.
2- زەردێنەی هێلکە: ڕۆژانە نزیکەی پێویستە (12) زەردێنەی هێلکە بخورێت کە کارێکی ئەستەمە و لە ڕووی پزیشکیەوە زیانی زۆرە.
3- ماسی سەلموون: (200) گرام ڕۆژانە پێویستە؛ ماسی سەردین (100) گرام ڕۆژانە؛ ماسی تونەی ناو قووتوو (200) گرام ڕۆژانە پێویستە بەڵام لە ڕووی پزیشکیەوە زیانی هەیە.
4- قارچکی سرووشتی: سەرچاوەیەکی زۆر باشە بەڵام ئەوەی ناو کوردستان زۆرێنەی ناو خانووی پلاستیکە و بڕێکی زۆر کەمی تێدایە.
5- شەربەتی پڕتەقاڵ: شەربەتی فرێشی پڕتەقاڵ بڕێکی زۆر کەمی تێدایە؛ شەربەتی پڕتەقاڵی ئامادەکراوی مەدعوم بە ڤیتامین (D) ڕۆژانە نزیکەی پێنج پەرداخ ڕۆژانە پێویستە بخورێتەوە.
6- جگەری مانگا: بڕی زۆر کەمی تێدایە.
7- زەیتی جگەری نەهەنگ: سەرچاوەیەکی زۆر باشە؛ ڕۆژانە یەک کەوچکی قاوە پێویستە بە مەرجێک ئەسڵی بێت و لە کاتی گواستنەە و هەڵگرتن تێک نەچووبێت.
$سەرچاوە سەرەکییەکەی ڤیتامین (D):$
چوونە بەر تیشکی خۆر ڕۆژانە نزیکەی (15 20 خولەک) بۆ کەسێکی ئاسایی لەنێوان کاتژمێر (10) ی بەیانی بۆ (4) پاش نیوەڕۆ؛ باشترین کات نێوان کاتژمێر (10 12) بەیانی یە؛ مناڵی کەمتر لە یەک ساڵ نابێت بچێتە بەر هەتاو. [1]