ناونیشانی بابەت: باشترین 10 جۆری خۆراک بەرگری لەش بەهێز دەکەن
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
کۆمەڵێک خواردن ڕەنگە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری جەستە بدەن و ڕۆڵیان هەبێت لە ڕێگرتن لە پەتای وەرزی و کۆڕۆنا و جۆرەکانی تر ئەنفلەوانزا و هەروەها زوو چاک بوونەوە لە کاتی تووشبوون دا:
1- سیر: ناسراوە بەوەی کاریگەرە لە خۆپاراستن لە هەوکردن و دژە ڤایرۆس و دژە بەکتریا و دژە کەڕووە.
2- میوە مزرەمەنیەکان: چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بێجگە لە ماددە دژەئۆکسانەکانی تر.
3- بڕۆکلی و سپێناخ: دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان بە تایبەت ڤیتامین (A، C، E) بێجگە لە ماددە دژەئۆکسانەکانی تر و ڕێشاڵەکان، باشتر وایە زۆر کەم بکوڵێنرێن تا زۆرترین سوودیان بمێنێتەوە.
4- بیبەری سوور: دوو ئەوەندەی مزرەمەنیەکان ڤیتامین سی تێدایە جگە لەوەی سەرچاوەیەکی باشی بێتاکارتینۆیدە.
5- زەنجەبیل: یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن ئەدات لەگەڵ ئاوسان و هەوکردنی قوڕگ و نەهێشتنی ئازاری درێژخایەن.
6- بادەم: سەرچاوەیەکی باشی E و ئۆمیگا سێیە.
7- زەدەچەوە: ناسراوە بە کاریگەریەکانی بۆ نەهێشتن و خۆپاراستن لە هەوکردن.
8- چای سەوز: دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان.
9- بێریەکان وەک بلۆبێری و تووتڕک و شلێک.
10- شۆربای مریشک: هەروەها شۆربای پەلەوەرەکانی تری وەک قاز و قەل، هەروەها قارچک. [1]