ناونیشانی بابەت: دۆشاوی خورما؛ گرنگترین سوودەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
بەها خۆراکیەکانی: یەک کەوچکێکی چێشت دۆشاوی خورما ئەم پێکهاتانەی تێدایە:
1- 60 کالۆری
2- یەک گرام پڕۆتین
3- 14 گرام کاربۆهێدرات
4- 10 گرام چەوری
5- 10 گرام شەکر
6- کەمتر لە 1 گرام ماددە ڕیشاڵیەکان
هەروەها سەرچاوەیەکی باشە بۆ: مەگنسێوم، کالسێوم، ئاسن، مەنگەنیز، ئاسن، ڤیتامین B6.
$گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی:$
1- خۆپاراستن و یارمەتی چارەسەرکردنی کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاستن.
2- کەمکردنەوەی ئەگەری نەرم بوونەوەی ئێسک بەهۆی بوونی بڕێکی باش لە مەگنسێوم و کالسێوم.
3- بەهێزکردنی تەندرووستی دڵ و یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن بەهۆی بوونی بڕێکی باش لە پۆتاسیۆم.
4- بەهۆی بوونی ماددە دژە ئۆکسانەکان سوودی هەیە بۆ یارمەتی خۆپاراستن لە چەند جۆرێک شێرپەنجە.
5- بەهێزکردنی تەندرووستی قژ.
6- وەک جێگرەوەی شەکر بەکاردێت لە درووستکردنی شیرینی چونکە هێندەی شەکری سپی ڕێژەی شەکرەی خوێن بەرز ناکاتەوە.
7- بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە کێشەی لاوازی و کەمی کێشیان هەیە.
$زیانەکانی و کاریگەرییە لاوەکیەکانی:$
1- ئەوانەی کۆنیشانەی گزژبوونی قۆڵۆنیان هەیە باشترە نەیخۆن.
2- ئەگەر بڕێکی زۆری لێ بخورێت ڕەنگە ببێتە هۆی سکچوون. [1]