ناونیشانی بابەت: مرەبای قەیسی؛ سوودە تەندرووستیەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- یارمەتی زیادکردنی کێش و چارەسەرکردنی لاوازی وکەمی کێش ئەدات بە تایبەت لەو کەسانەی کێشەی کەمی ئیشتهای خواردنیان هەیە.
2- یارمەتی بەهێزکردنی تەندرووستی کۆئەندامی هەرس و کەمکردنەوەی قەبزی ئەدات.
3- بەهێزکردنی توانای بینین و بەهێزکردنی تەندرووستی چاو.
4- پێدانی بڕێکی زۆر لە وزە بە لەش بە تایبەت لە کاتی سەرما بە خێرایی.
5- یارمەتی بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە ئەدات بەهۆی بوونی بڕێکی باش لە ماددە دژە ئۆکسانەکان.
$خوارنی مرەبای قەیسی گونجاو نییە بۆ ئەو کەسانە:$
1- ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یا لە قۆناغی پێش تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
2- قەڵەوی و زۆری کێشیان هەیە، هەوەها لە کاتی ڕێجیم دا.
3- کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان لە خانماندا. [1]