ناونیشانی بابەت: قەڵەوی و زۆری کێش
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
زۆری کێش و قەڵەوی پەیوەندیەکی گرنگی بە ڕێژەی سووتانی چەوری و میتابۆلیزمی لەشەوە هەیە بەڵام کۆمەڵێک هۆکار هەیە ڕێژەی سووتانی چەوری و میتابۆلیزمی ناو لەش کەم دەکەنەوە کە گرنگترینینیان ئەمانەن:
1- هۆکاری بۆماوەیی: ئەو کەسانەی کە ڕێژەی میتابۆلیزمی لەشیان هێواشە بەهۆی کاریگەری جیناتی بۆماوەیە: بە خێرایی و خواردنی کەم؛ کێشیان زیاد دەکات و بە زەحمەت و درەنگتر دادەبەزن.
2- تێک چوونی هۆرمۆنەکان: بە هەر هۆیەکەوە بێت وەک سستی غودەی دەرەقی و قەلەقی و سترێس و نەخۆشی شەکرە.
3- کەم خەویی و شەونخوونی.
4- کەمی کالسیۆم.
5- بەکارهێنانی خوێی چێشتی بێ یۆد.
6- تێک چوونی کاتژمێری بایۆلۆجی لە.
7- نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو.
8- خواردنی چەور.
9- نەخواردن یان کەم خواردنی کاربۆهیدراتە بە سوودەکان وەک برنجی بۆر و ئاردی بۆر.
10- ڕێجیمی قورس بۆ ماوەیەکی زۆر.
11- ناڕێکی و تێک چوونی کاتی ژەمەکانی خواردن.
12- سترێس و فشاری دەروونی و جەستەیی.
13- بەکارهێنانی هەندێ دەرمان وەک هەندێ دەرمانی دەروونی.
14- بەرزی پلەی گەرما و کەش و هەوای گەرم.
15- خواردنەوەی قاوەی بێ کاڤایین. [1]