ناونیشانی بابەت: پۆتاسیۆم و کاریگەرییەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
تویژینەوەیەکی پزیشکی دەری خستووە کە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کانزای پۆتاسیۆم بە شێوەیەکی بەردەوام کەمتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە پۆتاسیۆم یارمەتی کەمکردنەوەی کارێگەیە خراپەکانی زۆر بەکارهێنانی خوێی چێشت لە سەر جەستە دەدات، بەمەش ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دابەزاندنی بەرزی فشاری خوێن و خانمان زیاتر سوودی لێ دەبینن لە پیاوان.
$گرنگترین ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسێوم:$
1- پڕتەقاڵ و ئەڤۆگادۆ.
2- ماسی سەلمۆن.
3- سپێناخ و چەوندەر و مۆز.
4- ڕێواس، هەڵوژەی سەوز، مزرە سێو، قەزوانی سەوز.
5- لۆبیا و فاسۆلیا.
6- ئاوی گوێزی هیندی.
$کانزای پۆتاسیۆم سوودی زۆرە بۆ تەندرووستی لەوانە:$
1- یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن لەو کەسانەی نەخۆشی زەغتیان هەیە.
2- خۆپارستن لە جەڵتەی مێشک.
3- کەمکردنەوەی ئەگەری بەردی گورچیلە.
4- کەمکردنەوەی ئەگەری نەرم بوونەوەی ئێسک. [1]