ناونیشانی بابەت: لە کاتی سک چوون؛ باشترین خۆراک و خواردنەوەکان
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- ماست: سەرچاوەیەکی باشی پڕۆبایۆتیکەکانە کە یارمەتی گەشەکردنی بەکتریا بەسوودەکانی ناو ڕیخۆڵە ئەدات جگە لە بوونی بڕێکی باش لە ئاو و خێرا هەرس کردنی.
2- مۆز: بەهۆی ئاسان هەرس کردنی و بوونی بڕێکی باش ماددەی پێکتین کە جۆرێک لە ماددە ڕێشاڵیانەیە کە بە ئاسانی دەتوێنەوە، هەروەها ماددەی ئەنیولین کە دەوڵەمەندە بە پڕۆبایۆتێکەکان بێجگە لە بوونی کانزای پۆتاسیۆم.
3- پەتاتەی کوڵاو، هەروها برنجی کوڵاو بێ تێکردنی زەیت یا ڕۆن.
4- شۆربای مریشک یان ئاوی مریشک (پێویستە پێستەکەی لاببرێت پێش کوڵاندنی)، هەروەها سینگی مریشک یان قەل یا قاز بە کوڵاوی.
5- بلوبێری و شلێک و تووتڕک.
6- هەرمێ و سێو: دوای لێکردنەوەی توێکڵەکەی، هەروەها شەرەبەتی فرێشی هەرمێ و سێو و کێوی.
7- چای گوڵەبەیبوون و چای نەعنا و چای زەنجەبیل و گیراوەی جاترە.
8- شۆڤان.
$ئەو خواردن و خواردنەوەنانەی نابێت بخورێن:$
1- ئەو خواردنەوانەی ماددەی کاڤیناینان تێدایە وەک چا و قاوە و خواردنەوە گازییەکان.
2- خواردنەوە گازییەکان و کحوولیەکان.
3- خواردنی چەور و سوورکراوە.
4- شیرینی و ئەو خواردنەوانەی شەکر و ماددەی شیرین کردنی درووستکراوەی وەک سۆربیتۆڵی تێدایە.
5- پاقلەمەنیەکان و بڕۆکلی و قەرنابیت و بیبەر و سەوزە گەڵاتۆخەکان.
6- شیر و هەندێ لە شیرەمەنیەکان وەک قەیماغ و پەنیر بە تایبەت لەو کەسانەی کێشەی هەرس نەکردنی لاکتۆزیان هەیە.
- خواردنەوەی بڕی زیاتر لە ئاو و گیراوەی دیکسترۆلایت و شلەمەنی ڕێکاپێدراو بۆ خۆپاراستن لە وشک بوونەوەی جەستە و خواردنی چەند ژەمێکی سووک هەنگاوێکی بنەڕەیەتیە لە کاتی سکچوون دا.
- وێنەی هەموو کێشەیەکی تەندرووستی؛ دەست نیشانکردنی هۆکاری سکچوون بە ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی هەناوی یا مناڵان زۆر گرنگە پێش بەکارهێنانی هیچ جۆرە چارەسەرێک. [1]