ناونیشانی بابەت: چەند ڕێنماییەک بۆ دابەزاندی چەوری سیانی لە ڕێگەی خۆراکەوە
ئامادەکردن: د. کامەران ژاژڵەیی
1- سیر: خواردنی 3 سیر ڕۆژانە ڕێگەیەکی زۆر کاریگەرە بەڵام بەکوڵاوی سوودەکانی کەم دەبێتەوە؛ هەروەها دەتوانرێت بەشێوەی حەپ بخورێت لە بەر بۆنەکەی، هەروەها پیاز کاریگەری دابەزینی ئاستی چەوری سیانی هەیە بەڵام بەڕادەی سیر نا.
2- سپێناخ؛ بە تایبەت ئەگەر بە سەوزی بخورێت یان بە کوڵاوی.
3- چای سەوز.
4- سێوی سەوز: ڕۆژانە پێویستە 23سێوی سەوز بخورێت و هەروەها شلیک و هەرمێ و تووتڕک.
5- چەرەسات؛ بە تایبەت گوێز و بادەم و فستق و فستق عەبید ودەنکە کولەکە؛ بە مەرجێک بڕێکی زۆری لێ نەخورێت چونکە دەوڵەمەندن بە وزە تا نەبێتە هۆی زیاتر بوونی کێش و باشترە بە کاڵی و بێ خوێ بخورێن؛ نەوەک بە سوێرکراوی یان سوورەوەکراوی، بۆنموونە گۆێز دوو دەنک، بادەم 10 - 20 دەنک.
6- زەیتی زەیتوون و ئۆڤۆگادۆ؛ ڕۆژانە دوو کەوچک زەیتی زەیتوون بخورێت و باشترە بۆ چێشت لێنان بەکاربێت0
7- شۆڤان؛ چونکە بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە و هەروەها جۆ وهەرزن و گەنمە کوتاو؛ ئەتوانرێت بە کوڵاوی یان بە شێوەی شۆربا بخورێت.
8- ماسی؛ بە تایبەت ماسی سەلمون و سەردین و تونەی سپی؛ باشترە هەفتەی 23 جار بخورێت بە برژاوی و زۆری لێ نەخورێت.
$هەندێک ڕێنمایی گرنگی تر بۆ دابەزاندی چەوری سیانی:$
دوورکەوەتنەوە لە خواردنی چەوری و بەزی گۆشتی ئاژەڵ و پێستی مریشک و کەم کردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور و جگەر.
نەخوردانی فاست فوود وەک هەمبەرگر و گەس و ستیک
نەخوادنی ئەو جۆرە شیر و بەرهەمانەی شیر کە چەوری زۆر تێدایە بۆ نموونە قەیماغ و کەرە و لە جیاتی ئەوە شیرو شیرەمەنی کەم چەوری بخورێت.
بەکار نەهێنانی ڕۆنی ئاژەڵ و زەیتی موهەدرەجی ڕووەکی و زەیتی گوێزی هیندی بۆ چێشت لێنان؛ باشترە زەیتی زەیتون و گوڵەبەڕۆژە وکەتان بەکاربێت.
نەخواردنی ئایسکرێم و ساردەمەنی و شیرینی و خواردنەوە گازیەکان و کەم خواردنەوەی چای ڕەش و قاوە.
دابەزندانی کێش و چارەسەری قەڵەوی و خۆپارستن لێی
ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیهکی بەردەوام و زوو خەوتن و زوو هەستان و چارەسەکردنی کێشەی کەم خەوی
وازهێنان لە جگەرەکێشان و نێرگەلە یا کەمکردنەوەیان، هەروەها وازهێنان لە خواردنەوە کهولیەکان یا کەمکردنەوەیان؛ بەڵام پێویستە بڵێم خواردنەوەی یەک پێک شەرابی سوور ئاستی چەوری سیانی دادەبەزێنیت.
زۆر خواردنی سەوزە و میوە و پاقلەمەنیەکان بە تایبەت سۆیا و باشترە بە سەوزی وکوڵاوی بخورێن.
خواردنی حەپی ئۆمێگا سێ کە ڕۆن ماسی ناسراوە. [1]