ناونیشانی بابەت: مەترسی دووبارە گەرم کردنەەی هەندێک خواردن و هۆکارەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$ئەم خواردنانە باشترە دووبارە گەرم نەکرێنەوە:$
1- ئەو سەوزانەی بڕێکی زۆر ماددەی نیتراتیان تێدایە: وەک سپێناخ و کەلەرم و کەرەوز چونکە ڕەنگە دوای دووبارە گەرم کردنەوە بگۆڕێت بۆ کۆمەڵێک ماددەی ژەهراوی وەک ناترایت کە هۆکاری شێرپەنجەیە، هەروەها ئەو ماددە ئاسنەی کە سپێناخ دایە، دوای گەرم کردنەوە دەبێتە هۆی ئۆکساندنی ئاسنەکە کە یارمەتی درووستبوونی (free radicals 0) ئەدات کە هۆکاری زۆر نەخۆشیە وەک نەزۆکی و شێرپەنجە.
2- هێلکە: نابێت هێلکەی کوڵاو یان هێلکە و ڕۆن یان هەر خواردنێ هێلکەی تیا بێت گەرم بکرێتەوە؛ چونکە ئەگەری بوونی بەکتریای سالمۆنێلا هەیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی ژەهراوی بوون بە خۆراک.
3- برنج: چونکە ئەگەری بوونی بەکتریای (Bacillus cereus) هەیە کە دەبێتە ژەهراوی بوون بە خۆراک گەر ساردی بخورێت.
4- چەوندەر: پێویستە بە کاڵی بخورێت بەڵام ئەگەر لێنرا نابێت گەرم بکرێتەوە چونکە دەبێتە ماددەیەکی زۆر زیانبەخش بۆ تەندرووستی مرۆڤ.
5- پەتاتە: نابێت گەرم بکرێتەوە و پێویستە هەمان ڕۆژ بخورێت دوای لێنانی بەتایبەت پەتاتەی سوور کراوە، ئەگەر لە پلەی گەرما ژووردا هەڵبگێرێت چونکە دووبارە گەرم کردنەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی درووست بوونی بەکتریای کلۆستریدیم بۆتۆلینێۆم کە هۆکاری ژەهراوی بوونە بە خۆراکە، پێویستە لە ناو سەلاجەدا هەڵبگێرێت و دوای دوو ڕۆژ ئەگەر نەخورا فڕێ بدرێت.
6- مریشک: چونکە پێکهاتووە پڕۆتینەکانی ناو مریشک پاش گەرم کردنەوە دەگۆڕێن بۆ کۆمەڵێک ماددەی زۆر زیانبەخش بۆ سەر لەش و ڕەنگە ئازاری گەددە و ئەگەری ژەهراوی بوون بە خۆراک درووست بکات، بۆیە پێویستە ئەوەی مایەوە بە ساردی بخورێت.
7- قارچک: چونکە پێکهاتووە پڕۆتینەکانی ناو قارچک پاش گەرم کردنەوە دەگۆڕێن بۆ کۆمەڵێک ماددەیی زۆر زیانبەخش بۆ سەر لەش.
8- ئەو زەیتانەی کە بەڕێگەی زەغتی سارد بەرهەم هێنراون وەک زەیتی زەیتوون و زەیتی دەنکی کەتان و زەیتی کانۆلا لەبەر تێکشانی ئۆمیگای سێ ناو ئەم جۆرە زەیتانە. [1]