سوودە تەندرووستییەکانی سەروپێ - ئەو کەسانە کێن کە نابێت بیخۆن؟
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$سوودەکانی:$
1- سەرچاوەیەکی گرنگی ماددە پڕۆتینەکانە دەوڵەمەندە بە مادەی کۆلاجین کە دوای لێنانی دەگۆڕت بۆ (Gelatin) کە بڕێکی زۆر لە ترشە ئەمینیەکان بە جەستە دەبەخشێت بۆ پێکهێنانی پڕۆتینەکانی ناو لەش، هەربۆیە زۆر بۆ باشە بنیادنان و بەهێزکردنی ماسولکەکانی لەش لە وەرزشوانان، هەروەها بۆ زیادکردنی کێش.
2- یارمەتی خۆپاراستن و کەمکردنەوەی نەخۆشی و هەوکردنی جوومگەکان دەدات کە لەگەڵ چونە تەمەنەوە ئەگەری تووشبونیان زیاد دەکات.
3- کاراکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک و بەهێزکردنی تەندرووستی کۆئەندامی هەرس.
4- بەهێزکردنی بەرگری جەستە و ڕێگری کردن لە هەوکردن و نەخۆشیە جیاوازەکان.
5- پاراستنی تەندرووستی پێست و یارمەتی بەهێزکردنی موەکانی قژ و نینۆک.
6- یارمەتی بەهێزکردنی تەندرووستی ناودەم و کەمکردنەوەی هەوکردنی پووک.
7- یارمەتی بەهێزکردنی توانای سێکسی و زیادکردنی وەچەخستنەوە بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە.
8- یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەری نەرم بونەوە و فشەڵبوونی ئێسک.
9- ڕێگریکردن و یارمەتی چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی.
8- بە سوودە بۆ زیادکردنی کێش لەو کەسانەی کێشیان کەمە و لاوازن.
10- ڕۆڵی هەیە لە گەرم کردنەوەی لەش و توانای بەرگری سەرما و سۆڵەی زستان.
$ئەوانەی نابێت سەروپێ بخۆن یا کەمی لێ بخۆن:$
1- ئەوانەی کێشەی بەرزی کولیستڕۆڵ و چەورییە سیانیەکان هەیە، نابێت بە هیچ جۆرێک مێشک و زمانەکەی بخۆن، باشترە تەنیا پێ و لولاقەکانی بخۆن.
2- ئەوانەی بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشی دڵ، یا نەخۆشی شەکرە، چەوری جگەر یا پێشتر جەڵتەی دڵ و مێشکیان هەبوە باشترە نەیخۆن بێ ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ، مێشک و چاو و زمانەکەی نەخۆن بە هیچ جۆرێک.
3- ئەوانەی گورچیلەیان وەستاوە و غەسلیان بۆ دەکرێت، یا گورچیلەیان زۆر سستە و خەریکە بوەستێت یا زەرعیان بۆ کراوە.
4- لە کاتی ڕێجیم تەنیا لە لۆکارب و کیتۆ دایت و هاوشێوەکانی نەبێت.
5- ئەو کەسانەی کێشەی قەڵەوی و زۆری کێش و قەڵەوی ورگیان هەیە و ڕێجێم ناکەن.
6- ئەو خانمانەی کێشەی کۆنیشانەی کیسی هێلکەدانیان هەیە و بەرنامەی خۆراکی تایبەت پەیڕەو ناکەن. [1]