ناونیشانی بابەت: سوود و زیانەکانی ماست
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ماست یەکێکە لە و خۆراکانەی کە پزیشکە پسپۆڕەکان کۆکن لە سەر سوودە تەندرووستیەکانی، بە یەکێک لە باشترین خواردنەکان دادەنرێت بەتایبەت لە ژەمی بەیانی و ئێوارە.
$گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی ماست:$
1- سەرچاوەیەکی باشە بۆ پڕۆتین؛ هەستی برسیەتی کەم دەکاتەوە لە کاتی بەڕۆژبوون دا.
2- بڕێکی باش لە ڤیتامینەکانی تێدایە وەک ڤیتامین (B) و (D) لەگەڵ کانزاکانی وەک کالسێوم و پۆتاسێوم و مەگنسێوم.
3- دەوڵەمەندە بە ماددەی پڕۆباتیکەکان؛ کە بریتییە بەکتریا سوودبەخشەکان بە لەش کە کاری کۆئەندمی هەرس ڕێک دەخات و پاش سک چوون یان وەرگرتنی ئەنتی بایۆتیکەکان ژمارەی بەکتریا سوودبەخشەکان کەم دەکات و لەناو دەچن.
4- بۆ خۆپاراستن لە نەرم بوونەوەی ئێسک و کلۆربوونی ددان.
5- کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.
6- ماستی بێ چەوری یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن دەدات.
7- ماستی بێ چەوری ڕێگری دەکات لە زیاد بوونی کێش و قەڵەوی ورگ و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
8- بەهێز کردنی کۆئەندامی بەرگری لەش لەگەڵ ئاسانکردنی هەڵمژینی هەندێک ڤیتامین و کانزاکان لە ڕیخۆڵەدا.
9- ماستی بێ چەوری خۆراکێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی حەساسیەتیان بە شیر هەیە یان ئەو کەسانەی تەهیجی کۆڵۆنیان هەیە.
10- یەکێکە لە باشترین خواردنەکان بۆ ئەو ئافرەتی بە مەرجێک ماستەکە لە شیری بێ چەوری یان کەم چەوری بێت.
11- یارمەتی ڕێک کردنەوەی خەو ئەدات.
12- یارمەتی چاک بوونەوەی قورحە و هەوکردنی گەددە و دوانزەگرێ ئەدات بە مەرجێک ماستەکە لە شیری بێ چەوری یان کەم چەوری بێت.
$زیانەکانی ماست:$
بە شێوەیەکی گشتی ماست زیانی نییە بۆ مرۆڤ تەنیا لەم حاڵەتانەدا نەبێت:
1- حەساسەیت بە لاکتۆز: لە کاتی نەبوونی ئەنزیمی لاکتەیز؛ نابێت بخورێت.
2- حەساسەیت بە شیر: نابێت بخورێت و دەتوانرێت ماستی درووستکراو لە شیری سۆیا یان گوێزی هیندی بخورێت. [1]