ناونیشانی بابەت: سوود و زیانەکانی قاوە - قاوە و جۆرە بەناوبەنگەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
قاوە بە بەناوبانگرتین جۆرەکانی خواردنەوە دادەنرێت لە جیهاندا و لەم ساڵانەی دواییدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاووڵاتییان ڕۆژانە دەیخۆنەوە بە تایبەت لە گەنجان دا.
$بەناوبانگترین جۆرەکانی:$
1- ئێسپریسۆ: پێکهاتووە لە قاوەی کوتراو لەگەڵ ئاو، بەوە جیادەکرێتەوە کە جۆرە کلاسیکییەکەی هیچی لەگەڵ تێکەڵ ناکرێت.
2- کاپۆچینۆ: بەناوبانگترین جۆرەکانە و لە قاوەی ئیسپرێسۆ لەگەڵ کەمێک لە شیری کوڵاو پێک دێت لەگەڵ چێنێک لە کەڤ لە شیر بەسەر قاوەکەوە.
3- قاوەی لاتیە (شیر و قاوە)، قاوەی فەڕەنسی: قاوەی ئێسپریسۆ لەگەڵ شیری چڕکراوە بە ڕێژەی یەکسان و چێنێک لە کەڤی تۆخ لەسەر قاوەکە هەیە و دەتوانرێت تامی جیاوازی وەک ڤانێلا یان گێزەر یان بلۆبێری تێکەڵبکرێت.
4- قاوەی مۆکا: بریتییە لە تێکەڵەی قاوەی ئیسپریسۆ و شیری چڕکراوە و شەکر و سەڵسەی شکۆڵاتە.
5- قاوەی سەوز: ئەو کەسانە زیاتر دەیخۆنەوە کە کێشەی زۆری کێش و قەڵەوییان هەیە.
6- قاوەی عەرەبی: قاوەی هاڕاو بە باشی لەگەڵ حێل و دارچینی و بێ شەکر و بە تاڵی دەخورێتەوە.
$سوودە تەندرووستیەکانی قاوە:$
1- وشیاربوونەوە و هەست بە چالاکی کردن.
2- دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان کە ڕۆڵێکی گرنک دەبێنێت لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا.
4- پاراستنی تەندرووستیی دڵ.
5- یارمەتی دابەزاندنی کێش و ڕێگریکردن لە قەڵەوی.
6- بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز.
7- کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم و بەرزیی کولیستڕۆڵ و جەڵتەی مێشک و بەردی زراو.
$زیانە تەندرووستییەکانی قاوە: بەتایبەت ئەگەر ڕۆژانە زیاتر لە دوو کووپ بخۆرێتەوە:$
1- کەمیی ئاسن و کەمخوێنی بە تایبەت لە خانمانی شیردەر و دوو گیان و لە منادڵان.
2- تێکچوونی خەو.
3- زیاد بوونی دڵەڕاوکێ.
4- سکچوون.
5- هەموو زیانەکانی تری ماددەی کافایین. [1]