ناونیشانی بابەت: هەندێ خووی ڕۆژانە کە زیان بە جگەر دەگەنن
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
جگەر یەکێکە لە ئەندامێکی سەرەکیەکانی لەش کە پارێزگاری لە تەندرووستی مرۆڤ دەکات؛ بۆیە هەوڵدان بۆ هێشتنەوەی جگەر دوور لە نەخۆشی زۆر گرنگە بۆ پاراستنی جەستە و ڕزگاربوون لە ماددە ژەهراویەکان؛ بەڵام کۆمەڵێک خوو و هەڵس وکەوتی هەڵە هەیە کە ئەگەر ڕۆژانە و بە بەردەوامی دووبارە بکرێنەوە؛ دواتر زیان کە زیان بە جگەر دەگەێنێن.
$هەندێ خووی ڕۆژانە کە زیان بە جگەر دەگەیەنن:$
1- خواردنی بڕێکی زۆر لە شەکری درووستکراو (سپی بێت یان قاوەیی) و شیرینی: چونکە جگەر هەڵدەستێت بە گۆڕینی جۆرێک لە شەکری سادە (فرکتۆز) بۆ چەوری؛ هەروەها لە شیرینی درووستکراوی لە شیلەی گەنمەشامی یان هاوشێوەکانی کە لە بری شەکری سپی بەکار دێن هەیە؛ ئەمەش ڕێگری لە کارکرکردنی جگەر دەگرێت بە شێوەیەکی ئاسایی و لە ئەنجام دا دەبێتە هۆی هەوکردن یان نەخۆشی جگەر؛ پێویستە شەکر و شیرینی زۆر کەم بخورێت ڕۆژانە؛ باشترە هەر نەخورێن.
2- چەوری زۆر لە جەستەدا: بۆ نموونە لە کاتی قەڵەوی، زۆری کێش، قەڵەوی ورگ، نەخۆشی شەکرە، تەمەنی زیاتر لە چل و پێنج ساڵ؛ چونکە دەبێتە هۆی درووست بوونی چەوری جگەری جۆری ناکحوولی؛ پێویستە وەرزش بکرێت ڕۆژانە و بڕی چەوری کەمتر بخورێت و هەوڵ بدرێت زیادی کێش نەهێڵێرێت.
3- خواردنی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین ئەی لە ڕێگەی دەرمانەوە: بیگومان ڤیتامین ئەی زۆر گرنگە بۆ لەش بەڵام پێویستە لە ڕێگەی سەوزە و میوەی ڕەنگ پڕتەقاڵی و ڕەنگ زەردەوە وەری بگرێت؛ لە ڕێگەی دەرمانەوە نابێت لە خۆتەە بیخوێت.
4- خورادنەوە گازیەکان و وزە بەخشەکان و خوارنەوە کحولیەکان.
5- بڕێکی زۆر لە پاراستەمۆڵ؛ بە تایبەت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ و بە بەردەوامی.
6- زەیت و ڕۆنی موهەدریج؛ زۆربەی زەیتی ڕووەکی ئێستا موهەدریجن بۆیە پێویستە کەمترین بڕی لێ بەکار بێت و لە ناو خواردنی قووتوو و ئیشی هەویر و سەموونی ئەلکترونی و ئیشی هەویری ئامادەکراویش داش هەیە؛ گرنگە زۆر کەم بخورێن ڕۆژانە؛ باشترە هەر نەخورێن.
7- دەرمانی گژوگیا و پێکهاتووی سرووشتی فەیک؛ مەرج نییە هەرچی ناوی سرووشتی بوو زیانی نەبێت بۆ جگەر بە تایبەت زۆرینەیان لەدەرەوە هاوردە دەکرێن و بێ کۆلاتی کۆنتڕۆڵ دێنە وڵاتەوە و لە شوێنی نەشیاو هەڵدەگێرێن؛ چۆن دەرمانی تەقلید و تەزویر هەیە ئەوا دەرمانی گژوگیا و پێکهاتووی سرووشتی تەقلید و تەزویر هەیە.
8- بەکارهێنانی سرنجی بەکارهێنرواو و ئامێری نەشتەرگەری و تەدواوی تەعقیم نەکراو بەباشی؛ چونکە ئەگەری تووشبوون هەیە بە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری سی. [1]