خەنجەری خێڵ 12
#شەماڵ بارەوانی#
کەرێکی پۆست مۆدێرن!..
بەهار بازیاتر بۆتی باسکەم کە چیم بینی؟
لە خەودا بینیم: بەرازێکی کریستیانی به مەزهەب کاتۆلیک دەیگوت:من تێناگەم بۆ بەر لە ڕۆژی دوایی، دووبارە حەزرەتی مەسیح دەگەڕێتەوە و جینۆسایدماندەکا!..
قەڵەڕەشێکی بناژۆخوازی سەر و شەکڵ نابووت، کە نازانم لەوێ چی دەکرد پێی گوت: قەدەری خوایە و نکۆڵیکردنی کفرە.
مراوییەک: ئەرێ لە ڕاهی غەوسی ماڵ لە بەغدایێ، یەکێ پێم ناڵێت ئەو پۆست مۆدێڕنانە کێن؟ دەڵێن هەموو شتێکیان لا ڕێژەییە، تەنانەت چڵمی لوتی!..
کەرێکی سووریالستم دەیگوت: تا جەنگی یەکەمی جیهانیم لە یاد بێت، ئیتر ناتوانم هەرگیز، بڕوا بە ڕۆشنگەری و ئەقڵانییەت بێنم.
میشکێکی سەر بە قوتابخانەی فڕانکفۆرت لە وڵامدا پێی گوت:خاڵەگیان منیش هەر لە بەر فاشیزم و نازیزم بوو تووشم بە تووشی ماخولیانی و ڕەشبینی بوو و عەقیدەم بە ڕۆشەنگەری و شت لەق بوو و بڕوام بە مۆدێڕنێتە نەما.
کەنغەرێکی سیکۆلاریست: بۆ خاتری ڤۆلتیری، بەسیکەن و بیبڕنەوە و چیتر هاوشێوەی کەریمۆکە گەوادی باوکی ئەو کچەی کە ئێستا وا سەیرمان دەکات، شەڕاب و شەربەت و شۆربا تێکەڵ مەکەن.
باشە ئێوەی کەرباب پێم ناڵێن هێتلەر و مۆسۆلۆنی و فرانکۆی تڕکەن چی پەیوەندییەکیان بە ڕۆشنگەری و گوو و شتەوە هەی!..
کاکە ئێوە گوو لە مێشکتانە و بۆ تێناگەن کە درووست بوونی کەری وەکو فرانکۆ و هیتلەر و مۆسۆلۆنی لادان بوو لە بنەماکانی عەلمانیەت ؟
ژوژکێکی هۆمۆسێکشوێڵ کە ئەو قسەی کەنغەرەکەی بیست پێی گوت: بژیت بۆ ئەم کۆمێنتە لۆژیکی و مەوزعیەت.
بەهار دەزانی بە چی زۆر پێکەنیم و تا هێزم تیابوو داما قاقا.
هەموو ئاژەڵ و پەلەوەرەکان بە واق وڕماوی سەیریانکرد!..
کەرێکیان گوتی:لێی مەگرن کچی کەریمۆکە ژن کوژی گەواد و مرۆڤی حیزی ئیتر.
دەزانی بە چی پێکەنیم؟
ڕێویێکی چیژگەرا و هیدۆنیزم دەیگوت:من خۆم ئەپیکۆریانە دەژیم و گۆشتی مریشکی ماڵی کەریمۆکە ژن کوژ و چێژی ژیان تەنیا پێوەرە لام.
پەپولەیەکی سۆزانیش لەوێ بوو دەیگوت: دەبێ سەلەفیەکان ئێدی فێری ئەوەبن ڕێز لە ئازادی دادایستەکانیش بگرن و دەست لە خۆراک و خەون و خەیاڵ و خولیا و ئەندێشەو و ڕێنەیان وەرنەدەن.
گورگێکی ئیمپریکی (زانستگەرا- تەجریبی)قسەیەکی زۆر جوان و ماقووڵی کرد،
هەمان قسەی تۆماز هۆبێز(مرۆڤ گورگی مرۆڤە)ی پێچەوانە کردبووەوە دەیگوت: گورگ مرۆڤی گورگە و چاکترین سیستەم دەوڵەتی لیڤاتان و ئەژدیهاکەی هۆبێزە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گورگەکان.
داینەسوورێکی ئانارشیست لە وڵامدا گوتی: زۆر ڕاستە ئازیزەکەم، بوونی دەوڵەت و سیستەم واتا کۆیلێتی.
مراویەکی نەهیلست و پوچگەرا بە تۆنێکی تۆزەک بێزارکەر:هاوڕێیان دەزانن ژیان لە بەردەکەی دەستی سیزیفە خوێڕی کوڕی سەگ بەوڵاوەتر نییە؟
بەبەغایەکی ڕیئالست و واقیعگەرا: مۆدێرنێتە یەکسانە بە نەمانی ئەفسانە و پڕ و پووچی سیحر و خورافیات.
کونە پەپویەکی جادووگەر و کۆنزەرڤاتیڤ، وڵامێکی توندی توتیەکەی دایەوە: هیچ وانییە، تا ئیستاکێش خەڵک و بنیام هەزار و یەک حیساب بۆ بوونم دەکەن و بازاڕی خوڕافە و شەتەحات و پیرۆزیەکان و نوشتە و تفەڕک و پەڕۆی سەوز جممەی دێت.
کیسەڵێکی مێی عەولەمی: هەنگاوەکانم خێران کەواتە منیش چەشنی دیکارت هەم.
جوانە گایەکی سادیک: لە کاتی چوون بۆ لای مانگاخان نەک یەک کون بەڵکوو هەموو بوونی کون بێت دڵم ئاوی جنس ناخواتەوە.
بەهار ئەوان لەو دیالۆک و قسانەدابوون، لە نکاوڕا ورجێکی ورگ زل خۆی کرد بە قاوەخانەکەدا و ئاگر لە چاوەکانی دەبارین زۆر بە تۆڕەیی و بە تۆنێکی تا بڵێیت ترسناک و هەڕەشە ئامێز گوتی:من پرۆژە تەواو نەبووەکەی مۆدێڕنێتەم، من نوێنەری یۆرگن هابرماسم و کوا ئەو پۆست مۆدێڕنە قەحپە باوکانەی تازه گوێم لێبوو زەمی مۆدێڕنێتەیان دەکرد و گوویان دەخوارد؟
هەموان متەقیان لە خۆیان بڕیبوو کەس نەیوێرا وڵام داتەوە و یەک وشە گۆ بکات و هەمووی وەکوو بی ناو ئاو دەلەرزین لە ترساندا.
ورچە سەرک قەوی و زگ زل و قون ئەستورەکە گوتی: گوێ بگرن هاوڕێیان، ببوورن کە تۆزەک بە ناشیرینی هاتمە ژوورەوە و وەکوو مرۆڤەکان دوام،
ئەو پۆست گوانە جەویان گرتم و لە دەماری مۆدێڕنێتە بوونیان دام، بۆیه هەندۆکەک هەڵچووم.
ئینجا گوێ بگرن با سەبارەت بە مۆدێڕنێتە هەندەک بۆتان بدوێم و وڵامێکی ئەو پۆست مۆدێڕنانە، یاخود گونجاوتر و باشترە پێیان بڵێین: پۆست حیز و پۆست گووانەیش بدەمەوە.
دەزانن تەنیا یەک پەڕتووک بەسە بۆ ئەو پۆست گووانە کە بیخوێننەوە تا بزانن چەندە گێڵ و نەزانن سەبارەت بە گرنگی و فەزڵ و نیعمەتەکانی مۆدێڕنێتە.
ئەویش پەڕتووکیدیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا
باش گوێ بگرن هەی تەرەس بابینە با تۆزەک لە میانی ئەو پەڕتووکەیە هەندەک باسی جیاوازی نێوان مۆدێڕنە و پۆست مۆدێڕنەتان بۆ بکەم.
دڵنیام گەر لە جیاتی دەماخ گوو لەمێشکتان نەبێت و، ئەقڵتان وەکو هی مرۆڤەکان بە بەستەڵەک نەبووبێت، لەو قەناعەتی پۆست گووەتان پەشیمان دەبنەوە و لەکەری پۆست گووییتان دێنە خوارەوە و وەکو من لە ڕێگای
دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا
واز لە بیری پۆست مۆدێرنێتە، یان وەک نووسەری پەڕتووکیدیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا وتەنی: (تراویلکەی پۆست مۆدێرنێتە) دێنن.
ئازیزان:
من کاتێک لە قۆناغی گرێی فکری دابووم، لە تەمەنێکی زۆر زووەوە، لەپاڵ خوێندنەوەی بەرهەم و پەڕتووکەکانی کۆمەڵێک سۆسیۆلۆگ و فەیلەسوف و ئەندێشمەندی قوتابخانە و فێرگەی فەلسەفەی فرانکفۆرت(هەرسێ جیلەکەی فرانکفۆرت) و، پوچگەرا و ڕەشبین و نهلیستی لە نموونەی: شۆبنهاوەر، کامۆ، سارتەر، کافکا..تاد..و کاریگەربوون پێیانەوە.
دەستم دا بەرهەمەکانی بیرمەند و فەیلەسوفە مۆدێرنە و پۆست مۆدێرنێتەکانیش و بە تامەزرۆیی و حەماسەتێکی زۆرەوە، زورم لەسەر مۆدێرنێتە و بونیادگەری و هەڵوەشانەوە(تفکیک)و هێرمۆنتیکا، ئیگزیسستانسیالیزم(بونگەرایی)، پۆست مۆدێرنێتە، دادایزم، سووریالیزم..تادەخوێندەوە.
ئەوکاتەی هۆشیاری و وەعیم بۆ گەڕایەوە و لە غەیبووبەی فیکری و قۆناغی هەرزەیی هزری ڕزگارم بوو و لەناو بازنەی داخراو تونێڵی فیکری ئەوکاتەم هاتمەدەر.
ئەو فیکر و ئایدیۆلۆژیایەی ئەقڵی مومیاکردبووم و وای لێکردبووم کە هەموو شتەکان پێچەوانە و ئاوەژووببین!..
هەڵبەت بەهۆی ئەوەی جارێ خاوەنی پاکگراوەندێکی ڕۆشنبیری و فیکری و فەلسەفی و مەعریفی قووڵ نەبووم، بۆیە هەر زوو کەوتمە ژێر کاریگەری کۆنسێپتگەڵێکی وەک:فەوزەویەت و ئەنارکیەت و نهلیست و عەدەمیەت و چی و چییەت و تووشم بە تووشی جیهانبینی و تێگەیشتنە دوا نوێ گەریەکان بوو و منیش چەشنی پۆست مۆدێرنیزمەکان، هەرچی ستالین و فرانکۆ هیتلەر و جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی و هۆلۆکۆست و لادان و تراژیدیاو ئافات هەبوو، هەمووییم دەخستە ئەستۆی مۆدێرنەتە و مۆدێرنەتەم پێ تاوانبار دەرکرد و هەر ئەویشم بە هۆکار و بە تاوانباری سەرەکی هەموو ئەو کارەسات و لادانانە دەزانی و حەداسەتم ڕەتدەکردەوە و هەرگیز دانم بەو مەشروعە تەنویریە تەواو نەبووەی یۆرگن هابرماس دانەدە!..
بەتایبەتی پەڕتووکە دوو بەرگیەکەی نیچە(ڕەخنە لە مۆدێڕنە) بوو، ناوێکی وا قۆڕبوو و باشم بیرنەماوە، ئەو پەڕتووکه هەستی دژە مۆدێڕنێتەبوونی لا گەیاندم بە تڕۆپک و بووم بە کەسێکی مۆدێڕنۆفۆبیا.
وەلێ ئەو پەرتۆکە(دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا)
زۆر شتی لە تێڕوانینم گۆڕی لە بارەی مۆدێرنێتە و پێداچوونەوەیەکی باش بوو بەو دیدەنیگا و تەسەوراتە پۆست مۆدێرنانەی کە لە سەردەمی هەرزەیی فیکەریمدا، گیرۆدەیان ببووم.
بەڕاستی دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتەو پۆست مۆدێرنێتەدا
تاڕادەیەکی باش دەتوانم بڵێم کودەتایەک بوو بەسەر جیهانبینی و دیدەنیگا و هزری من لەبارەی پۆست مۆدێرنێتەوە.
ئەو پۆست مۆدێرنێتەی مونەزیر و موفەکیر و فەیلەسوفەکانی خۆشیان بەشێکی زۆریان دواتر باوەڕیان پێی نەماو لێی پەشیمان بوونەوە و وازیان هێنا، لەنموونەی فۆکۆ، بۆردیار، ئالان تۆرین، بۆدلێر..تا!..
کەچی تازە بە تازە کەرێکی نەخوێنەواری سووریالستی و مشکێکی فڕانکفۆرتی مرۆڤێ کوڕی کوڕی دێن و پۆست گوومان پێدەفرۆشنەو!..
هەی ئەو سەر وکەلەپووچەتان بگێم، مۆدێڕنێتە لە ژیان و مێژوویی ئاژەڵیەت(بەشەریەت) بێننە دەر، جگە لە گووی مرۆڤ و ئاژاوە و کەرێتی مرۆڤایەتی چیترمان بۆ دەمێنێتەوە؟
بیرتان نەچێت، من سەڕەڕایی دەستبەرداربوونم لە قەناعەتی پۆست مۆدێڕنەیی بوونم، ئێستاش نیچەم زۆر خۆشدەوێ و لە زۆر شت، هێشتا نیچە بتی منە، نیچە ڕوگە و خوداوەندی منە.
نیچە فێری کردم کە چەکوچێک هەڵگرم و بکەومە گیانی هەرچی بتی گوواوییە و بلێم ئیتر کاتی ئاوابوونی بتەکانە.[1]
دەفتەری بیرەوەرییەکانم-
بەهار حاجی ئاکۆ
8ی گوڵانی 1973، دێی: ماڵی خێڵان-ڕێگای کانی ژن کوژان.
---
تێبینی(دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا) پەڕتووکێکی بەڕێز:مەلا بەختیارە.
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!