ناونیشانی پەڕتووک: دبلۆماسییەتی کورد
ناوی نووسەر: #سابیر مامەسێنی#
ژمارەی چاپ: یەکەم
پەڕتووکی (دبلۆماسییەتی کورد) کە نووسینی پارێزەری ڕاوێژکار (سابیر مامەسێنی)یە، پەڕتووکێکی ورد و پڕ زانیارییە کە شیکاری چەمکی دیپلۆماسی دەکات لە ڕوانگەی ״مێژوویی، سیاسی و یاسایی״ەوە، ئەم پەڕتووکە هەم هەوڵێکە بۆ کورد و ئاشنابوون بە کاری دیپلۆماسی، هەم کارێکی گرنگیشە بۆ پەڕتووکخانەی کوردی و پێویستە لە بەرچاو بگیرێت.
لەبارەی ناوەرۆکی پەڕتووکەکەشەوە، نووسەر نووسیویەتی ئەم باسەی ئێمە تەنیا تایبەت نییە بە و کەسانەی پسپۆڕن یان کار لەسەر ئەم پرسە دەکەن، بەڵکوو وەک سەرچاوەیەکی زانستی تازە بۆ ژیانی تازە، کە هەموو خوێندەوارێک پێویستە شارەزاییەکی کەم یان زۆری دەربارەی هەبێ[1]