ناو: موسا
نازناو: بەرزنجی
ناوی باوک: تۆفیق
$ژیاننامە$
دکتۆر موسا بەرزنجی”هەڵگری دوو بڕوانامەی ماستەر لە کوردستان و بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستی ئابووری و بزنس لە یەکێک لە نایابترین زانکویەکانی جیهانە. دکتۆر موسا، خولیا و خەونی چالاکی ئاکادیمی و بزنسی هەر لە منداڵییەوە هەبووە. کاتێک لە 5ی سەرەتایی بووە، وانەی بیرکاری بە پۆلەکانی یەک و دووی سەرەتایی وتووەتەوە و هاوکات لە ئامادەییدا کاری فرۆشتن وبازرگانی شتومەکی لە بازاڕدا دەسپێکردووە و لە ژیانیدا لە ڕووی داهات و ئابووریەوە سەربەخۆ بووە. هەموو کات ڕوانگە و ڕوانینی بۆ زانست و بزنس، وەکو دوو باڵی سەرکەوتن و سەربەخۆیی لە ژیاندا بووە. لە کۆلێژ و زانکۆش وەکو خوێندکار و دوایش وەکو مامۆستا یەکی زانکۆ پاش دەوامی فەڕمی و ئاکادیمیەکەی لە کەرتی تایبەتدا کاری بزنسی ئەنجامداوە.
لە ساڵی 2000دا کۆمپانیایەکی بە ناوی (مادراوێژ) بۆ ڕاوێژکاری بزنس دامەزراندوە. هەموو کات هەوڵی جددی داوە وانە و کۆرس و خولەکانی بزنس و ئابووری بە شێوەیەکی پراکتیکی بڵێتەوە بۆ ئەوەی قوتابیان و خوێندکاران لە ژیان و بزنسدا یاسا زانستییەکان بە کار بهێنن. لەگەڵ چەندین کۆمانیای جیهانیدا چالاکی هاوبەشی ڕاهێنان و ڕاوێژکاریان ئەنجامداوە. هەروەها بۆ ئەوەی زانیاری و مەعریفەی زانستی و تەکنەلوژیا و بزنس بگەینرێت بە خەڵک، ڕاگەیاندنی بزنس و ئابووری بە بنەما گرتووە و کاری تێدا کردووە بۆ ئەوەی ئەوەی فێر بووە بیگەیەنێت بە خەڵک.
بە پوختەیی، زانست و تەکنەلوژیا و بزنس بناغەی ژیانێکی ئاسووەدەیە بۆ تاک و خێزان و نەتەوەیەک. هەروەها گۆرانکاری لە تەکنەلۆژیا و بزنس لە جیهانی دیجیتاڵیدا زۆر خێرایە و دەبێ بە ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و کەوچینگ خۆمان بۆ گۆرانکاری و ژیانێکی باشتر پەروەردە و ئامادە بکەین. بە کورتی ئەزموونی پراکتیکی و ئاکادیمی دکتور موسا وەکو کارساز(entrepreneur)، خاوەن پڕۆژە و بزنس، ماموستای زانکو، ڕاوێژکاری بزنس و دارایی و نووسەر لە چەند پڕۆژە و دامەزراوە و کۆمپانیایەکدا لە بوارەکانی بزنس و ئابووریدا هەبووە کە هەندێکیان بریتین لە:
–دامەزراندنی کۆمپانیای ستراتیژ بۆ ڕاوێژکاری و بزنس www.stratij.com
-دامەزراندنی پلاتفۆرمی گواستنەوە بە ناوی weshipلە ئاستی جیهانیدا
-دامەزراندنی پەیمانگەی پیت pitبۆ پەروەردە و بزنس و تەکنەلوژیا لە ئاستی جیهانیدا
-دامەزراندی کۆمپانیای پارێکس parexبۆ بواری دارایی و دڵنیایی financial and insurance servicesلە ئاستی جیهانیدا
-دامەزراندنی ڕێکخراوی نا حکوومی بۆ گەشەپێدانی ئابووری کوردستان، کادkade
-دامەزراندنی گۆڤاری زانستی و بزنس بە ناوەکانی پێوەر و ئابووری کوردستان
-بەرێوەبردنی زیاتر لە 24 خولی تایبەت و پراکتیکی بۆ پڕۆژەی بچووکsmall businessلە کوردستان و ئێڕاق لە2005بۆ2012.
بۆ یەکەمین جار لەگەڵ ڕێکخراوە جیهانیەکاندا، خولی پڕۆژەی بچووکمان بەرێوەبرد لە کەرکووک، سلێمانی دهوک، هەولێر و ڕانیە.
-نووسین وئامادە کردنی زیاترلە 180 بزنس پلان یا توێژینەوەی کەڵکی ئابووری و دارایی و تەکنیکی (جدوی اقتصادي)
-خاوەنی 4پەڕتووک و سەدان وتاری زانستی و پراکتیکی لە برارەکانی بزنس و پلاندانان و ئابووری
-راوێژکاری بزنس بۆ دەیان کەس و کۆمپانیا
ماموستای زانکۆ لە بوارەکانی ئابووری و بزنس و پلاندانان [1]