بە تۆمەتی تەزویری ساڵانەی سەیارە، سزای پێنج ساڵ زیندانیان بۆ کچەکەم دەرکردووە.
باوکی #ناڵە سوپەر# ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی زیندانیکردنی کچەکەی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ئەوانەی دراوەتە پاڵت هەر هەمووی دوورە لە ڕەوشتە جوان و بەرزەکەت، ئەو کارانە نە لە کۆن و نە لە ئێستا و نە لە داهاتووش لێت ناوەشێنەوە.
دەقی نامەکە:
#07-12-2022# بەناو دادگای #هەولێر# مافت وەربگرێت کەچی تۆمەتی لۆت بەشیەوە سزای پیشەی ساختەکاری خستیتە پاڵ و پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانی! بۆ دەرکردی ساڵانەی سەیارەیەک کە نزیکەی دوو ساڵە لەلات نەماوە و خۆشت دەستت نەبووە لە درووست کردنی ئەوەی ڕۆژێک ئەلفبێی یاسای خوێندبێ دەزانی سەرلەبەری ئەو بڕیارە نادادی و ناهەقییە بەرانبەرت کراوە بە یەکەمین جەلسە و بەبێ بەڵگە.
ئایا ڕاگرتنی کەسێک حەفت مانگ و بێسەر و شوێن کردنی بۆ نزیکەی مانگێک بێلێپیچینەوەی دادگا سەرەڕای خستنە پاڵی چەندین تۆمەت وەک بەکاربەری مادەی هۆشبەر و کچە مۆدێل و دانانی وێنەت لەگەڵ کەسانێک کە لەکاری قێزەون تێوەگلاوون و چەندین قسەی نەشیاوی پەیج و سایتە نا حاڵی و دوور لە کاری ڕۆژنامەگەری و بنەماکانی دواجار لە وێستگەی تەزویری ساڵانەی سەیارەیەک وەستان کە ئەوەیان ئاسمان و ڕێسمان جیاوازە لەگەڵ ئەو سزایەی بەسەر تۆیاندا سەپاندوە.
هەرچەندە هەموو ئەوانەی دراوەتە پاڵت لەو کارانە هەر هەمووی دوورە لە ڕەوشتە جوان و بەرزەکەت و لە پەروەردەی خێزان و بنەماڵەت و ئەو کارانە نە لە کۆن و نە لە ئێستا و نە لە داهاتووش لێت ناوەشێنەوە
ئەو بڕیارە پەڵەیەکی ڕەشی دیکەی نا بە ناوچاوانی دادگا. [1]
سوپەر جەلال بەگ دەرگەڵەیی