باوکی #ناڵە سوپەر#:
سەرەڕای خستنە پاڵی چەندین تۆمەت وەک بەکاربەری مادەی هۆشبەر و کچە مۆدێل، دواجار پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانییان بۆ دەرکردی
#07-12-2022# بەناو دادگای #هەولێر# مافت وەربگرێت، کەچی تۆمەتی لۆت بەشییەوە سزای پیشەی ساختەکاری خستیتە پاڵ.
پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانی! بۆ دەرکردی.
سەنەوی سەیارەیەک کە نزیکەی دوو ساڵە لەلات نەماوە و خۆشت دەستت نەبووە لە درووست کردنی ئەوەی ڕۆژێک ئەلفبێی یاسای خوێندبی دەزانی سەرلەبەری ئەو بڕیارە نادادی و ناهەقییە بەرانبەرت کراوە بە یەکەمین جەلسە و بە بێ بەڵگە.
ڕاگرتنی کەسێک حەفت مانگ و بێسەر و شوێن کردنی بۆ نزیکەی مانگێک بێ لێپیچینەوەی دادگا سەرەڕای خستنە پاڵی چەندین تۆمەت وەک بەکاربەری مادەی هۆشبەر و کچە مۆدێل و دانانی وێنەت لەگەڵ کەسانێک کە لەکاری قێزەون تێوەگلاوون.
دواجار لە وێستگەی تەزویری سەنەوی سەیارەیەک وەستان کە ئەوەیان ئاسمان و ڕێسمان جیاوازە لەگەڵ ئەو سزایەی بەسەر تۆیاندا سەپاندووە.
هەموو ئەوانەی دراوەتە پاڵت لەو کارانە هەر هەمووی دوورە لە ڕەوشتە جوان و بەرزەکەت و لە پەروەردەی خێزان و بنەماڵەت و ئەو کارانە نە لە کۆن و نە لە ئێستا و نە لە داهاتووش لێت ناوەشێنەوە. [1]